بازرگانێكی ماددەی هۆشبەر دەستگیركرا

کوردستان 12/06/2019

چاودێر:
هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێكی بەڕەگەز ئێرانییان دەستگیركرد، كە بڕێك ماددەی هۆشبەری پێبووەو ویستویەتی‌ لەشاری سلێمانی ساغی بكاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی زانیارییان پێگەیشت لەبارەی كەسێكەوە كە بڕێك ماددەی هۆشبەری هێناوەتە ناوشاری سلێمانی‌و بەنیاز بووە ساغی بكاتەوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردو دوای بەدواداچونێكی وردو ئاشكراكردنی شوێنی تۆمەتبار توانرا تۆمەتبار (س، ف، ع) بەڕەگەز ئێرانی لەناو بازاڕی شاری سلێمانی دەستگیربكرێت‌و دەستیشبگیرێت بەسەر نزیكەی 500گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆرەكانی (كریستاڵ‌و هیرۆرین) كە بەتۆمەتبار بووە.

ئاماژە بەئەوەشدراوە، لەئێستادا تۆمەتبار ڕەوانەی هۆبەی‌ نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لەئاسایشی سلێمانی كراوە بۆ تەواوكردنی ڕێكارەیاساییەكان‌و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر بەندە بەپێی ماددەی 14ی مخدرات.