کۆگایەکی جگەر و گۆشت دادەخرێت
چاودێر
بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی و لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەت کۆگایەکیان داخست کە تەواوی خواردنەکانی ناوی بۆگەنیان کردوەو دوکانەکەشی بەھۆی پیسیەوە کرمی تێدابووە .
بەپێی راپۆرتی لیژنەی یەکی سەر بە لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، دوای ئەوەی لەلایەن بەرێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانییەوە (ناو شار) ئاگادارکرانەوە لە بوونی کۆگایەکی گۆشت و جگەر لە گەڕەکی ێابونکەرانی شاری سلێمانی کەمەبەست لێی فرۆشتنیان بووە لەسەر عەرەبانە، لیژنەکە سەردانی ئەو کۆگایەی کردووە و دەرکەوتووە بڕێکی زۆر جگەر و گۆشتی خراپبوو کەشێوەیەکی خراپ ھەڵگیراوە بۆگەنیان کردبوو دوکانەکەشی بەھۆی پیسییەوە کرمی تێدابووە، دەستیان بەسەر بڕی زیاترلە ٤٠ کیلۆ گرام جگەرو پارچەی ئاژەڵی گەورە گرتووە کە لە دوکانەکەیدا بووە .
ھەر بەپێی راپۆرتی لیژنەکە ئەو کۆگایە ھیچ مەرجێکی تەندروستی و ژینگەیی تێدا نەبووە و ھیچ مۆڵەتێکیشی نەبووە، دوای چەندجار ئاگادارکردنەوە و غرامەکردن و داخستن بەھۆی پابەند نەبوون بەمەرج و ڕێنماییە تەندروستی و پیشەییەکانەوە، لەسەر فەرمانی قائیمقامی سلێمانی کۆگاگە دادەخرێت تا ئەو کاتەی پابەندی تەواوی مەرجەکان کارکردن دەبێتەوە ، ھەربۆیە تەواوی ئەو جگەروگۆشتەی ناو کۆگاکە لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لەناودەبرێت .