كام وڵات لەجیهاندا خاوەنی گەورەترین یەدگی زێڕە؟

ئابوری 11/06/2019


بەگۆێرەی راپۆرتێكی سایتی رووسیا الیوم ئەم وڵاتانەی كە لای خوارەوە دیاری كراون خاوەنی گەورەترین یەدگی زێڕن 
وەك دەركەوتوە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە ریزی یەكەمی وڵاتانی جیهاندایە و خاوەنی 8133 تۆن زێڕەی یەدگە 
وڵاتی ئەڵمانیا بە پلەی دووەم دێَت و خاوەنی 3369 تۆن زێڕە 
لە پلەی سێهەم وڵاتی ئیتاڵیا دێت كە خاوەنی 2451 تۆن زێڕە 
لە پلەی چوارەم وڵاتی فەرەنسا دێت و خاوەنی 2436 تۆن زێڕە 
لە پلەی پێنجەم وڵاتی رووسیا دێت كە خاوەنی 2150 تۆن زێڕە 
لە وڵاتانی عەرەبیش 
عەرەبستانی سعودیە خاوەنی 323.1 تۆن یەدەگە 
بە پلەی دووەم لە ریزی وڵاتانی عەرەبی دا وڵاتی لوبنان دێت و خاوەنی 286.8 تۆن یەدەگی زێڕە و پاشان جەزایەر دێت خاوەنی 173.6 تۆن زێڕە 
عیراق لەریزی پێنجەمی وڵاتانی عەرەبیدایە و خاوەنی 96.3 تۆن زێری یەدەگە