سیناریۆی جەنگی نێوان ئەمریكاو ئێران

ڕاپۆرت 11/06/2019


ئا/ رەمەزان شێخانی
 رۆژنامەی غازیتا ی روسی راپۆرتێكی سەبارەت بە گرژیەكانی نێوان واشنتۆن و تاران بڵاوكردوەتەوە.
بەگۆێرەی راپۆرتەكە بەم دوایانە كەشتیەكی سوپای ئەمریكا لەلایەن ژێردەریاییكی ئێرانیەوە لەنزیك كەناراویەكانی ئێران هێرشی كراوەتە سەر،پاش رووداوەكە سەركردەكانی ئێران بڵاویان كردەوەتەوە كە هێرشەكە بە ئەنقەست نەبوە لەگەڵ ئەوەشدا فەرماندەی هێزە دەریایەكانی ئێران وێنەی راستەقینەی هێرشەكەیان لەكۆمەڵی نێودەوڵەتی شاردەوە.
لەبەرامبەر دا هێزەكانی ئەمریكا وەڵامی هێرشەكەیان دایەوەو هێزە دەریای و ئاسمانیەكانی ئەمریكا هێرشیان كردە سەر بنكەی موشەكی ئێران بەدرێژایی كەناراویەكانی باشوری ئێران.
بەهۆی گرژی وئاڵۆزیەكانەوە واشنتۆن بەنیازی رەوانەكردنی هێزی زیاترە بۆ ناوچەكە لەبەرامبەردا هێزە سەربازیەكانی ئێران ڕێگرە لەگەیشتنی توانا سەربازیەكانی كەنداوی بۆ گەیشتن بە كەشتیە سەربازیەكانی ئەمریكا
 سیستمی بەرگری موشەكی ئاسمانی ئێران مەترسی گەورەی هەیە بۆسەر فرۆكەكانی ئەمریكا هەروەك مووشەكە بالیستیەكانی ئێران هەڕەشەن بۆ سەر دامەزراوە سەربازیەكانی ئەمریكا لەتەواوی ناوچەی ناوەندی فەرماندەیی هێزە سەربازیەكانی ئەمریكا.
بەگوێرەی سەرچاوەكە بەم دوایانە ئێران كۆمەڵێكی زۆر مووشەكی درووستكردوە وەك موشەكی شهابی بالیستی كە مەوداكەی 300 كیلۆمەترە،
موشەكی سۆمار لەجۆری كرووز مەودای 2500 كیلۆمەترە دەتوانێت لەو ئامانجانە بدات كە لە ئیسرائیل وكەنداو میسرو ئەفغانستان و ناوچەكانی باشورو خۆرهەڵاتی ئەوروپا جێگیرن.
پسپۆرانی سەربازی هۆشداریان داوە لەوەی هێرشەكانی ئەمریكا بتوانێت هانی ئێرانیەكان بدات بۆ راپەرین و لەناوبردنی رژێمی ئێران و ئێران بكەن بەهاوپەیمانی ئەمریكا .
راپۆرتەكە باس لەوە دەكات پێدەچێت ئێرانیەكان لە نۆكەندی سویس و گەرووی هورمز هێرشی خۆكوژی ئەنجامبدەن، هەروەك ئاوی ئۆقیانوسی هیندی نزیك لە یەمەن مین رێژ بكرێت جموجۆڵی دەریای لەو ناوچەیەدا ئەستەم بێت وەكو كاری خۆكوژی لێبێت.
لەبەرامبەردا ئەمریكا كار بۆ داگیركردنی چەند ناوچەیەك دەكات بەمەبەستی شەركردن وئەنجام دانی هێرشی ئەلیكترۆنی.
ئێران لەم شەڕەدا هەوڵدەدات خۆی لە پێكدادانی راستەوخۆ دووربگرێت و پۆلێك بەلەمی بچووك و فرۆكەی بێفروكەوان و مینی دەریای بەكاردەهێنێت بۆ رووبەروبونەوەی كەشتیە سەربازیەكانی ئەمریكا بەتایبەت لە رێڕەوە دەریایەكانی وەكو هورمز كە بەدەروازەی سەرەكی نێوان كەنداوی عەرەبی و كەنداوی عوممان دادەنرێت 
هەورەك ژێردەریای فاتیح كە درووستكراوی ئێرانە بەیەكێك لە هەڕەشەكانی سەر هێزەكانی ئەمریكا دادەنرێن وچەندین ژێر دەریای بچووك بەكاردەهێنێت كە رادارەكانی ئەمریكا ناتوانێت ئاشكرای بكات. 
ئەمریكا لە دژی ئێران موشەكی خولاوەی ئار ئای ئێم 116 و روكێتی ستاندارد میسایل و سی سبارو بەكاردەهێنێت.و لە دەریای عەرەبەوە گورزی مووشەكی لە ئێران دەدات .
بەڵام ئەگەری بوونی تانكی ئێم ئبرامزو ئۆتۆمبێلی هامفی لە بیابانەكانی ئێران كارێكی مەحاڵ دەبێت.
رۆژنامەكە بڵاویكردوەتەوە هەر هێرشێكی ئاسمانی ئەمریكا لەدژی تاران جیاواز دەبێت لە هێرشە ئاسمانیەكانی رابردوو چونكە ئێران خاوەنی سیستمی بەرگری مۆدێرن و پێشكەوتوە وپێویستە ئەمریكا بۆ لێدانی سیستمی بەرگری ئاسمانی و رادارەكانی ئێران لەكاتی بەرپابوونی شەڕی ئەلیكترۆنیدا پێویستە سیستمەی بەرگری ئێران پەك بخات یاخوود بەتەواوەتی لەناوی ببات بۆ ئەو مەبەستەش دەبێت ئەمریكا فرۆكەی شەبەح بەكاربهێنێت و بتوانێت سیستمی بەرگری رووسیا ئێس 300 و سیستمی پاوەر 373 ی موشەكی تێپەرێنێت.
بەگوێرەی رۆژنامەكە لەو شەرەدا هێزە ئاسمانیەكانی ئەمریكا پشت بە فرۆكەی جۆری نورسرۆب گرومان بی 2 سبیرت و رووكێتی ستراتیژی دەبەستێت واشنتۆن لەیەك كاتدا هێرشی ئاسمانی و دەریایی دەستپێدەكات وهێرشێكی ئاسمانی هاوشێوەی هێرشەكانی گەردەلولی بیابان ئەنجام دەدات لە پێناو ملكەچ كردنی تاران.