نه‌جات حه‌ميد فه‌قێ ئه‌حمه‌د كۆچى دوايى كرد
نه‌جات حه‌ميد فه‌قێ ئه‌حمه‌د كۆچى دوايى كرد
ئا: ره‌خنه‌ى چاو‌دێر
نه‌جات حه‌ميد فه‌قێ ئه‌حمه‌د له دايكبووى ساڵى 1961ه له كه‌ركوك، ئه‌و به‌كالۆريۆسى له زمانى فه‌ڕه‌نسي له زانكۆى به‌غدا به‌ده‌ست هێناوه. ئه‌مڕۆ كۆچى دوايى كرد.
زياد له كتێبێكى له بوارى لێكۆڵينه‌وه‌و ره‌خنه‌ى ئه‌ده‌بيدا هه‌يه‌و تيۆرى بنياتى شاراوه يه‌كێكه له كتێبه‌كانى كه ده‌رباره‌ى تيۆرى ره‌خنه‌ييه‌و ده‌زگايى ئاراس ساڵى 2008 چاپ و بڵاوى كردوه‌ته‌وه.
نه‌جات حه‌ميد فه‌قێ ئه‌حمه‌د به‌ته‌نيشت ئه‌ده‌بياته‌وه كارى له بوار‌و وتارى سياسيدا ده‌كرد و له ڕۆژنامه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵلايه‌تييه‌كان ده‌رباره‌ى پرسه سياسى و ڕۆشنبيرييه‌كان ده‌ينووسى.
وه‌رگێڕانى شيعرى ده‌كرد له عه‌ره‌بييه‌وه‌و يه‌كێك له‌كتێبه‌كانى بريتيه له : گه‌مه شاراوه‌كانى با.
نه‌جات حه‌ميد فه‌قێ ئه‌حمه‌د چه‌ند ساڵێك له‌سه‌ر يه‌ك هه‌ڵسه‌نگێنه‌رى به‌رهه‌مه‌كانى فێستيڤاڵى گه‌لاوێژبوو.
به‌داخه‌وه هه‌واڵى كۆچى دوايى نه‌جات فه‌قێ ئه‌حمه‌د ئه‌مڕۆ ڕاگه‌يه‌ندراو به‌مكۆچه كاروانى ئه‌ده‌بى و لێكۆڵينه‌وه‌ى كوردى نووسه‌رێكى گرنگى له‌ده‌ستدا.
ره‌خنه‌ى چاو‌دێر پرسه‌و سه‌ره‌خۆشى خۆيى ئاڕاسته‌ى ناوه‌ندى ڕۆشنبيرى كوردى و بنه‌ماڵه‌ى نووسه‌ر ده‌كات .