كێن ئەو كەسانەی توشی چەوری جگەر دەبن

تەندروستی 09/06/2019


چاودێر: تابان رەزا
چەوری جگەر لە ئەنجامی كۆبوونەوەی بڕێكی زۆر  چەوری دروست دەبێت و یەكێكە لەنەخۆشیە باوەكانی سەردەم، ئەویش بەهۆی زیادەڕوی كردن لەمادە كهولیەكان و  كەمی وەرزش  كێشی زۆر هەندێ هۆكاری تر دروست دەبێت، پزیشكێكی پسپۆڕیش دەڵێت" ئەگەر هاتو بەخێرای ئەم نەخۆشیە چارەسەر نەكرێت دەبێتە هۆی شێرپەنجەی جگەر یان لەكاركەوتنی  جگەر"
‎كامانەن ئەو كەسانەی تووشی چەوری جگەر دەبن ؟ 
‎ دكتۆر هیوا ابوبكر، پزیشكی ڕاوێژكاری نەخۆشیەكانی هەرس و جگەر ، ئاماژەبەوەدەكات،  ئەو كەسانەی كە توشی چەوری جگەر دەبن زیاتر ئەوانەن كە كێشیان زۆرە  یان  ئەو كەسانەن نەخۆشی شەكرەیان هەیە لەجۆری B، یا ئەو كەسانەی كە زیادەڕەوی دەكەن لە خواردنەوە كهولیەكان هەروەها  ئەو ئافرەتانەی دوگیانن. 
‎ناوبراو وتیشی،  خواردنی خواردنە ناتەندروستەكان و بەدخۆراكی و كەمی وەرزش و جووڵە  بەزری چەوری خوێن،لەگەڵ   هەوكردنی ڤایرۆسی جگەر.

‎نیشانەكانی نەخۆشیەكە  
‎ئەو پزیشكە پسپۆڕە لەبارەی نیشانەكانی نەخۆشیەكەوە، رونیدەكاتەوە،  سەرەتای نەخۆشیەكە تەنها بە پشكنین دەردەكەوێـت كە ئایا كەسەكە تووشبووە بەم نەخۆشیە یان نا، لەوانەش:
‎- ئازاری سك 
‎- دڵ تێكەڵهاتن
‎- ڕشانەوە
‎- نەمانی ئارەزووی خواردن . 
‎وتیشی، ئەگەر هاتو ئەم نەخۆشیە بە خێرایی چارەسەر نەكرێـت ڕەنگە ببێتە هۆی شێرپەنجەی جگەر یان لەكاركەوتنی جگەر.