10 ڕێنمایی گرنگ بۆ رێگریكردن لە جەڵتەی دڵ
چاودێر: تابان رەزا
جەڵتەی دڵ یەكێكە لەو نەخۆشیە كتوپڕانەی توشی مرۆڤ دەبێت، جا بە هەر هۆكارێك بێت وەك خواردنی ناتەندروست و بەرزبونەوەی فشاری خوێن و زۆر ماندوو بون و قەڵەوی، جەڵتەی دڵ ئەگەری هەیە چەند جارێك دووبارە بێتەوە یان كۆتای بەژیانی كەسەكە بهێنت، هەر بۆ رێگریكردن لە جەڵدەی دڵ پێویستە چەند رێنمایەك جێبەجێ بكرێت، لەوانەش:
١. خواردنی خواردنە تەندروستییەكانی وەك سەوزە و میوە و دوركەوتنەوە لە خواردنە سوێر و چەور، شیرینییەكان .
٢.ئەو كارانە ئەنجام بدە كە دەبێتە هۆی هێور كردنەوەت، بۆ ئەوەی دور بێت لە فشاری دەروونی.
٣. دوركەوتنەوە لە جگەرەكێشان.
٤.ئەگەر فشاری خۆینت بەرز بوو بەپێ رینمایی پزیشك دەرمان بەكاربهێنە .
٥. نەخواردنەوەی مادە كهولیەكان.
٦. ڕێگریكردن لە قەڵەو بوون .
٧.ئەگەر پزیشك دەرمانی ئەسپرینی بۆ نووسی بەكاریبهێنە، بەڵام بە مەرجێك لە ژێر چاودێری پزیشكدا بێت .
٨. ئەنجامدانی وەرزش .
٩. پتەوكردنی پەیوەندیە كۆمەڵایەتییەكان بۆ ئەوەی دوور بێت لە نەخۆشیە دەروونییەكان .
١٠ . ئەو كەسانەی كە مەترسییان لەسەرە پێویستە بە بەردەوامی سەردانی پزیشك بكەن ، و لە كاتی دەركەوتنی نیشانەكان پێویستە بە زووترین كات سەردانی پزیشك بكەن .
سەرچاوە: Smart Helth Tower