راپۆرت

به‌غدادی له‌ماوه‌ی 18 مانگدا ده‌ستدرێژی سێكسی كردوه‌ته‌ سه‌ر موله‌ر

پێش 3 هەفتە


چاودێر: سه‌ركرده‌ كورده‌كان، دانیان به‌وه‌داناوه‌ له‌شه‌ڕی داعشدا، ئوم سیاف، كه‌یه‌كێكه‌ له‌ژنه‌ به‌ناوبانگه‌كانی داعش، زانیاری وردی پێداون له‌سه‌ر شوێن و چۆنیه‌تی ژیان و خێزنه‌كه‌ی ئه‌بو به‌كر به‌غدادی، له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌، كڵۆنی، پارێزه‌ری ژنانی ئێزیدی رفێندراو، له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، وتوویه‌تی، موله‌ر ئه‌و كچه‌ ئه‌مریكیه‌ی كه‌له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ رفێندرابوو، بۆ ماوه‌ی 18 مانگ له‌ژوورێكدا به‌ندكرابوو، كه‌ به‌غدادی ده‌چووه‌ لای و ده‌ستدرێژی كردوه‌ته‌ سه‌ری.

نه‌سیرین ئه‌سه‌د ئیبراهیم، ناسراو به‌ ئوم سیاف، به‌رپرسی ئه‌و ژن و كچه‌ ئێزیدیانه‌ بووه‌، كه‌له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ رفێندرابوون، دوای ئه‌وه‌ی له‌دێر ئه‌لزوری سوریا ده‌ستگیركرا، شوێنی نیشتجێبوونی به‌غدادی به‌هێزه‌ كوردیه‌كان وتووه‌، كه‌ له‌عیراقدایه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ڕووی ئه‌منیه‌تیه‌وه‌ عیراق بۆ ئه‌و باشتربووه‌.

ئوم سیاف  له‌ساڵی 2015 له‌هێرشێكی هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی ئه‌مریكاو شه‌ڕڤانان ئه‌بو سه‌یافی مێردی له‌ده‌ستدا،فه‌رمانده‌كانی سوپای ئه‌مریكا، وتویانه‌ له‌كاتی شه‌ڕی داعشدا ئه‌م ژنه‌ زانیاری وردی به‌ هه‌واڵگری له‌سه‌ر  سه‌ركرده‌كانی داعش به‌هێزه‌كانیان داوه‌، هه‌ر ئه‌وه‌ش هۆكار بووه‌ بۆ كوشتن و ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی داعش.

هه‌روه‌ها زانیاریه‌ نوێیه‌كان ئه‌وه‌شیان ئاشكراكردوه‌،  ئوم سیاف هاوسه‌ری یه‌كێك بووه‌ له‌كه‌سه‌ نزیكه‌كانی به‌غدادی و به‌ئاسانی زانیاری له‌سه‌ر كۆبونه‌وه‌كان پێگه‌یشتووه‌و ئه‌ویش هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سی ئای ئه‌ی ئه‌مریكادا هه‌بووه‌.

ئوم سیاف بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ هه‌ر جۆره‌ هاوكاریه‌كی هێزه‌كانی ئه‌مریكای ره‌تكردوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام مانه‌وه‌ی ئه‌و ماوه‌یه‌ له‌زیندان، دواتر ده‌ستی به‌هاوكاری كردوه‌و ته‌نانه‌ت شوێنی سه‌د له‌سه‌دی دانیشتنی به‌غدادی پێووتوون، به‌ڵام سه‌ركرده‌كانی ئه‌مریكا بوونی خێزان و هاتوچۆی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نیان به‌ بیانوو داناوه‌.


وتووشیه‌تی:" هه‌رچی زانیاریم هه‌بووه‌ به‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكام داوه‌".

له‌ پێدانی زانیاریه‌كاندا، ئوم سیاف  ئه‌و ماڵه‌ی پوری پیشان هێزه‌كانی كوردو ئه‌مریكا داوه‌ كه‌ به‌غدادی تێدا  بووه‌، پوری ناوی سه‌عدیه‌ ئیبراهیم بووه‌و دوو كوڕی له‌شه‌ردا له‌ده‌ست دابوو، كه‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌غدادیدا هه‌بووه‌.

له‌میانه‌ی دان پێدانه‌كانیدا وتوویه‌تی:" به‌غدادی به‌زۆری ده‌هاته‌ شارۆچكه‌ی شه‌دادیه‌، كه‌ زۆر جار ئه‌و ناوچانه‌ی به‌سه‌ر ده‌كرده‌وه‌، ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ بۆ ماوه‌ی سه‌ك ساڵ 2014 كایلی موله‌ری كچه‌ چالاكوانی ئه‌مریكای تێدا زیندانی بووه‌و دواتر له‌ 2015  له‌ره‌ققه‌ كوژرا.

به‌ڵام ئه‌مه‌ل كڵۆنی پارێزه‌ری مافه‌كانی مرۆڤ، رایگه‌یاندوه‌:" ده‌بێت ئوم سیاف بۆ وه‌رگرتنی دادپه‌روه‌ری ئه‌و كارانه‌ی  به‌رامبه‌ر به‌ ژنانی ئێزیدی و كایلی موله‌ر كردوویه‌تی ره‌وانه‌ی ئه‌مریكا بكرێت"، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌دادگای تاوانه‌كانی هه‌ولێر سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر دا سه‌پێنراوه‌.

كڵۆنی ئه‌وه‌شی وتووه‌:" ژنانی ئێزیدی له‌ناو زیندانه‌كانی داعش ده‌ستدرێژی سێكسیان كراوه‌ته‌سه‌ر".

له‌سه‌ر كایلی موله‌ریش وتوویه‌تی:" كایلی موله‌ر بۆ ماوه‌ی 18 مانگ له‌ناو زیندانه‌كانی داعش بووه‌و له‌لایه‌ن به‌غدادیه‌وه‌ ده‌ستدرێژی كراوه‌ته‌سه‌ر".