ڕه‌شنووسی وشه نه‌نووسراوه‌كان
ڕەخنەی چاو‌دێر: دیار لەتیف
تازه له فڕۆكه‌خانه داده‌به‌زم..
جانتاكه‌م سێ كتێب، دوو
تابلۆ، ته‌كێك پاكه‌ت و قه‌ڵه‌مێكی سۆفتی تێدایه، له‌هه‌ركوێ بێزاربووم، قه‌ڵه‌مه‌كه‌م
ده‌رده‌هێنم و به‌مه‌ره‌كه‌ب كاخه‌زی ژیانم ڕه‌شده‌كه‌مه‌وه.
كاتژمێر 3:20 خوله‌كه،
تازه له‌فڕۆكه‌خانه دابه‌زیوم..
كچه‌كه‌ی ناوه‌وه‌م لێزمه‌بارانه
ده‌گری، من مرۆڤێكی بێكه‌سم، بێ ناسنامه و بێ ئایدۆلۆژییم. ته‌نیا شتێكم پێیه ڕووناكیم
پێده‌به‌خشێت كه ژیانه، هه‌رچه‌نده كه‌پووم له‌ناو لمی ڕه‌نجمدا نوقمبووه. من
مرۆڤی سنورێك نیم، گه‌ردوونیم و له‌سه‌ر زه‌وی ده‌ژیم.
تازه له‌فڕۆكه‌خانه ده‌رده‌چم..
تاكسییه‌ك ڕاده‌گرم و به‌ره‌و
ماڵه‌وه به‌ڕێده‌كه‌وم، تڕۆمبێله‌كه هارمۆنیانه به‌تونێلی شه‌ودا ده‌ڕوات، شۆفێره‌كه
ئاوازی شه‌وی زیندانی خستووه‌ته‌سه‌ر، سه‌رمای تۆنه‌كان و تیشكی لایتی تڕۆمبێله‌كه
به‌كاوه‌خۆ تاریكی ده‌بڕن و له‌بۆشاییدا ونده‌بن.
پاش چه‌ند كاتژمێرێك ده‌گه‌مه
شار، داده‌به‌زم، جانتاكه‌م له‌شانده‌كه‌م، به‌پیاسه‌یه‌كی كورت ده‌گه‌مه‌وه ماڵه‌وه. شتێك له‌ناوه‌وه ده‌روونم ده‌هه‌ژێنێت،
هه‌ستده‌كه‌م به‌ڵایه‌كی سامناك ڕوویدابێت،
ورده ورده كرمی وشه به‌نێو ده‌ماری بیرمدا ده‌خرۆشێ و په‌لده‌كوتێ.
ئه‌وه‌ی بیری لێ ناكه‌مه‌وه
په‌یوه‌ست به‌ڕابردوومه به‌مشاره نه‌فره‌تییه، هه‌ندێك شار هه‌ن هیچ هه‌ستێكی نۆستالژیت
تێداناچێنن و له‌هه‌مانكاتدا واتلێده‌كه‌ن ڕقت لێبێته‌وه. ئێستا له‌دارسه‌بیله‌كه‌مه‌وه
نزیكترم تاوه‌كو هه‌رشتێكیتر.
ئه‌وه‌ی له‌مشاره سروشت گه‌رمه
جیامده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌یه من ساردم به‌رامبه‌ر ئاو و خاك و هه‌واو یاده‌وه‌ری و
مرۆڤه‌كانی.
یه‌كه‌م شت كه گه‌یشتمه
ماڵه‌وه، هه‌ستم به‌چۆڵه‌وانییه‌كی شێداركرد، به‌چاوی( یارا)دا ئه‌و هه‌سته‌م هه‌ڵهێنا
كه دایكم مردووه. ئێستا ته‌مه‌نم سی و دوو ساڵه، دوانزه ساڵ پێش هه‌نووكه من
له‌م ماڵه‌دا ده‌ژیام و له‌سه‌ر یه‌كخوان كۆده‌بووینه‌وه، به‌ڵام ئێستا زۆر شت گۆڕاون..
بزاوتنی زه‌مه‌ن هه‌موو شتێك
له‌ڕیشه‌وه هه‌ڵده‌ته‌كێنێت. ئه‌و ساڵانه‌ی
له‌ده‌ره‌وه ده‌ژیام هیچ
هه‌واڵێكم نه‌بوو، له‌ڕاستیدا خۆم بووم ویستم جۆره ژیانێكی
داپۆشراو بژیم.
به‌پێی گێڕانه‌وه‌ی یارای
خوشكم, دایكم سێ ساڵ پاش ڕۆیشتنم مردووه،ده‌می گیانه‌ڵا، هه‌میشه ناومی
بانگكردووه. ئێمه له‌پوچییه‌كی ڕه‌ش ده‌ژین، ته‌قینه‌وه‌ی گه‌ردوونێك له‌ڕووناكی,
ژوورێكی تاریكی ژیان ڕۆشنناكاته‌وه..
كه گه‌ڕامه‌وه زانیم تازه
ئیتر هه‌وای نیشتمانم لێناكه‌وێت, خه‌مم نه‌خوارد له‌به‌رئه‌وه خۆم باش ده‌ناسم،
وه‌كو بزن وام له‌هه‌ر كوێبێ ده‌ژیم و ژیانم له‌هه‌ر شتێكی دیكه خۆشترده‌وێت..
یارا خوشكمه و خوێندنی پزیشكی
پێش دووساڵ له‌مه‌وبه‌ر ته‌واوده‌كات..
ڕۆشنایی ناو جه‌رگه‌ی تاریكی.
دایكم مرد، ئه‌مه‌م وت، جگه‌ره‌یه‌كم
داگیرساند ,ماچێكی یارام كرد و به‌پلیكانه‌كه‌دا چوومه‌سه‌ر.
په‌رتوكخانه‌كه‌م هه‌رگیز تۆزی
پێوه نه‌نیشتبوو، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه چه‌ند جۆره كتێبێكی تێئاخنرابوو، به‌وه‌دا
هێلینی خوشكم له‌به‌شی فه‌لسه‌فه ده‌یخوێند. په‌رتوكخانه‌كه‌م هه‌ندێك كتێبی تیادابوون
من له‌ساڵه‌كانی لاویم كاریگه‌رانه تیایدا ژیابووم له‌وانه"مرۆڤانه زێده
مرۆڤانه","بوون و نه‌بوون","سه‌رمایه","خۆر و
مردن" مرۆڤ و ده‌ورووبه‌ر","شرۆڤه‌ی ژیان"و چه‌ند كتێبێكی
تربوون.
جگه له‌وانه‌ش "وه‌رزێك
له‌دۆزه‌خ","گوڵی خراپه"," "به‌ردی هه‌تاو"
,"گه‌شتێك به‌ره‌و هه‌ورامان","فاوست","به‌دحاڵیبوون"،ئه‌م
كتێبانه رێگه‌خۆشكه‌ری ئه‌وه بوون به‌دكتۆر په‌پووله بانگمكه‌ن, هه‌رچه‌نده
ناوی ڕاسته‌قینه‌ی من خانی كوردۆ، كوردۆی چاویلكه‌سازه.
له‌وساڵانه‌دا ماڵی من وشه
بوو، ئه‌و ڕۆژانه هێنده نوقمی كتێب بووبووم، ئێستاش له‌بیرمه كڵاوێكی نوسه‌رانه‌م
له‌سه‌ر ده‌كرد، بۆینباخێكی عه‌نتیكه‌م ده‌به‌ست و له‌به‌رده‌م كتێبفرۆشییه‌كه‌ی
چه‌قی بازاڕ ڕۆژنامه‌م ده‌خوێنده‌وه و پایپم ده‌كێشا.
مۆسقای ناو زه‌مه‌ن.
گوێم به‌ته‌قه‌ته‌قی جاڕسی
مۆسیقای واقیع ئاخنراوه، من نه‌ك له‌خۆم توڕه‌م وه‌كو مرۆڤ, ته‌نانه‌ت له‌وشه‌ش بێتاقه‌تم..
نایشارمه‌وه هه‌ندێجار له‌گه‌رمه‌ی
ئیشدام، ده‌مه‌وێ جلوبه‌رگه‌كه‌م بدڕێنم و له‌ناو جاده‌یه‌كدا ده‌ستبكه‌مه گریان.
ئازارێكی جیوه‌یی له‌ناومدا ده‌سوڕێته‌وه، هه‌رگیز باوه‌ڕم به‌وه نه‌بووه وشه
ده‌ره‌قه‌تی نوسینه‌وه‌ی هزر و ئازار و ژیان و زۆر شتی مرۆڤی هه‌بووبێ..
ئیترمن خراپ ماندووم، تا ئه‌وڕاده‌یه‌ی
ناتوانم درزی نێوان دێڕه‌كان به‌یه‌كه‌وه بلكێنم.
...
ئازاد گوڵچن ده‌یوت:ڕه‌وشت
ته‌نیا موڵكی مرۆڤه، هه‌روه‌ها ده‌شیوت:مرۆڤه‌كانن مردوون! ئازاد ئێستا له‌خه‌وێكی ریتم درێژ و ته‌نیاییه‌كی
تاهه‌تایی، كه دیواری له‌به‌ردی عه‌زاب هه‌ڵچنراوه ڕاكشاوه. ئاه یادت به‌خێر
ئازه, ئه‌ی شێته گه‌ڕۆكه گوڵچنه‌كه..
گوڵچن به‌رله‌وه‌ی بمرێت وایوت:
من له‌و نوسه‌ره قۆڕانه ده‌هری ده‌بم، كه ناتوانن جیاكاری له‌نێوان وشه‌كاندا
بكه‌ن،چوون هه‌ر وشه‌یه‌ك كێڵگه‌ی واتایی خۆی هه‌یه و سه‌ربه‌خێزانێكه،زمان
دارستانی مانایه..
ماڵی مقه‌با
له ئه‌رشیفی ده‌فته‌ری ڕۆژانه‌یاده‌كه‌مدا.
من هه‌رگیز نه‌ژیاوم.
له‌ڕاستیدا بۆیه یاداشته‌كانم
ده‌نوسمه‌وه، تاوه‌كو ئه‌وه بسه‌ڵمێنم ناخۆش و خراپ ژیاوم.
له‌وباوه‌ڕه‌شدام ئه‌وانه‌ی
به‌خراپی ژیابن، ناشتوانن مردنێكی جوان و پۆشته‌و له‌سه‌رخۆ بمرن.
من دنكیشۆته‌م، له‌خۆڵی هاڕاوی به‌ردی سیزیف خوڵقاوم, له‌سه‌ر هه‌وره‌كان ده‌ژیم
به‌ده‌زووییه‌كدا هه‌ڵده‌زنێم
و داده‌به‌زم، زستانان له‌دڵۆپێكدا دێمه‌خوار، منداڵی پێخاوسی زاڵه‌ته‌قێنی شه‌ڕه‌كانم،
له‌زه‌وی هه‌ڵاتووم و خۆمكردووه‌ته ڕووباری هه‌وره‌كاندا.
نووسینه‌وه‌ی سفر.
ئه‌مڕۆ ڕۆژێكی تازه‌یه،
كاتژمێر 7 به‌یانییه ,تیشكی شكاوی خۆره‌كه به‌رده‌بێته‌وه سه‌ر ئه‌ستێلی كاشیڕێژی
ماڵه‌كه‌مان، ده‌داته سه‌ره‌وه‌ی چینی
ئاوه‌كه‌دا و پرشنگه‌كانی له‌ره‌له‌رانه هه‌ڵده‌به‌زن.
من ڕۆحێكم به‌سه‌د لاشه‌ی
برینداره‌وه، هه‌ستده‌كه‌م ته‌واوی چیرۆكنوسانی دنیا دابنیشن و چیرۆكبنووسنه‌وه،
هێشتا ناكاته ناونیشانی چیرۆكه بێشوماره‌كانی ژیان.
,,,
له‌م زبڵدانه‌ی ناوی شاره، چه‌ندین ساڵم فڕێداوه‌ته ته‌نه‌كه خۆڵه‌كانییه‌وه. ئه‌م
به‌ره‌به‌یانییه هه‌وای سروشتی شار دڵڕفێنه، قه‌مسه‌ڵه‌كه‌م له‌به‌رده‌كه‌م و له‌ماڵ
ده‌ڕۆمه‌ده‌ر، ورده ورده ڕێگاكه ده‌پێوم، سیغارێك به‌لالێومه‌وه‌یه, هه‌وا
نسرم و سارده، له‌سه‌مونخانه‌كه نزیكده‌بمه‌وه، ده‌ڕۆمه پێشه‌وه و داوای كیسه‌یه‌ك
سه‌مون ده‌كه‌م.
+به‌یانیتان باش.
...... _
+به‌ڕێز كیسه‌یه‌ك سه‌مونم ده‌وێت.
_.......
+سوپاس.
_.......
ئاماژه‌یه‌كی ترسناك دزه‌ی
كرده ئاگاییمه‌وه، به‌ره‌و ماڵه‌وه كشاومه‌وه. ر ِێگاكه پێچه‌وانه‌ی هاتنم ته‌ڵختر ده‌بوویه‌وه و غوباری خۆی ده‌نواند .كه
گه‌یشتمه ماڵه‌وه،هێلین ڕێك له‌به‌ر ده‌رگه‌ی ماڵه‌وه چاوه‌ڕوانمبوو، چووینه‌وه
ماڵه‌وه كاغه‌زێكی پێدام، منیش وه‌رمگرت، كردمه‌وه. به‌ده‌ست خۆم نه‌بوو ئاره‌قه‌م ده‌رده‌هێنا، كه
چاوم به‌دێڕی یه‌كه‌م كه‌وت ویستم بگریم، به‌ڵام تا ئه‌و ئه‌ندازه هۆشداربووم شیله‌بزه‌یه‌كی
دۆستانه بهێنمه سه‌ر ڕووخسارم و بڵێم: جوانه زۆر، هێلینی ئازیزم وه‌ك ڤێرا!.
ده‌قه‌كه به‌مشێوه‌یه ده‌ستی
پێده‌كرد:
دڵم بهاڕه
من به‌كه‌ڵكی چی دێم
جگه‌له‌وه‌ی دانیشم و
سیغار بكێشم.
دڵم بهاڕه
من به‌كه‌ڵكی چی دێم
جگه‌له‌وه‌ی دانیشتووم و
سیغار ده‌كێشم .
من ئه‌گه‌ر مردم
له‌م ژاوه ژاوه كپه بێكه‌ڵكه‌دا
مه‌منێژن.
چووینه‌ژووره‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی هاوڕێیانه سه‌ره‌تای
وتوبێژێكی ئه‌ده‌بیانه‌مان هێنایه به‌رباس و پرسیم:
_ده‌كرێ بپرسم شیعر یانی چی؟
هێلینیش به‌ریتمێكی مۆسیقیی
كچانه‌وه وتی:
+ئه‌وه‌ی له‌ڕابردوومه‌وه ئه‌زموناندوومه، شیعر یانی ڕووتبوونه‌وه، ڕووتبوونه‌وه‌یه‌ك
له‌وساتانه‌داین بچینه گه‌رماوی پاكیزه‌یی بێگه‌ردییه‌وه.
_كه‌واته تۆ بایه‌خ به‌پاكبوونه‌وه‌یه‌كی سۆفیانه له‌ده‌ق ده‌ده‌یت؟
+ڕێك وایه
_باشه ده‌كرێ بزانم به‌های نوسین له‌چیدایه؟
+له‌وباوه‌ڕه‌دام نوسین گفتوگۆیه‌كه له‌گه‌ڵ خۆبووندا ده‌ئه‌نجامێنرێ،یان
بۆئه‌وه ده‌نوسین په‌ككه‌وته نه‌بین، ده‌شێتیش ژیان ئه‌مه‌ی پێویست بێت، یاخود
نوسین جۆرێكه له‌یاریكردن مرۆڤ له‌گه‌ڵ ته‌نیاییدا ده‌یكات..خودایه من ته‌نیام بۆیه
ده‌نوسم.
-(باشه..)
-ئایا زمانی ده‌قی هونه‌ریی، ده‌بێ خاوه‌ن پێگه‌بێ؟
+ زمان تێگه‌یشتنمان به‌رامبه‌ر هه‌بوون ده‌گۆڕێت، كه‌واته ده‌ق بێ زمانێكی
پته‌وی ڕه‌سه‌ن زیندوێتی دژواره، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی هه‌موو ده‌قێك پێویسته گه‌ردوونێكی
مه‌عریفی له‌پشته‌وه بێت، تاوه‌كو له‌وێوه ڕۆشنایی ڕاڤه‌خوازی مسۆگه‌ربكات.
له‌وكاته‌دا یارا هاته
موبه‌قه‌كه‌وه، ماچێكی كردم، به‌رچاییه‌كه‌ی له‌سه‌ر مێزه‌كه دانا و به‌قسه‌خۆشه‌كانی
هه‌ردووكمانی خسته‌پێكه‌نین.
....
كاتژمێر11:30 ده‌قه‌ی به‌یانییه،
بڕیاره بۆ نانی نیوه‌ڕۆ بچمه خواردنگه.
له‌وێم له‌سه‌ر مێزێك دانیشتووم و بانگده‌كه‌م:گارسۆن؟
هه‌موو دانیشتووانه‌كه، وه‌ستا
و به‌رده‌سته‌كان ڕوویان به‌ره‌و لام وه‌رده‌گێڕن، جۆرێك له‌ڕق و پێكه‌نین له‌گه‌روویاندا
قه‌تیس ده‌بێت، له‌وه‌دایه بیانخنكێنێ. كڵاو له‌سه‌رێكی كه‌مێك رێكپۆش كه له‌نوسه‌ر
و ئه‌وشتانه ده‌چوو، تێیانیگه‌یان مسته‌ر گاڵته ده‌كات، مسته‌ر مه‌به‌ستی له‌من
بوو، خانی ژیاننامه‌نوسی كوڕی كوردۆی چاویلكه‌سازی كورده جوله‌كه.
به‌هه‌رحاڵ داوای پیزایه‌كی
قارچكم هه‌بوو، ئه‌ویش سه‌رێكی له‌قاند، ماوه‌یه‌كی تێچوو بۆیهێنام, پیزاكه‌م
خوارد، داوای نرخه‌كه‌م كرد، به‌ڵام گارسۆنه‌كه وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌زمانی ئاماژه
بپه‌یڤێت تێیگه‌یاندم، پاره‌كه‌م پێیدا، خێرا له‌وێ هاتمه‌ده‌ر، به‌ره‌و ئاپۆڕه‌ی بازاڕ كه‌وتمه ڕێ. ده‌سته‌كان
وه‌كو سه‌وڵی به‌له‌م له‌هه‌وادا ده‌هاتن و ده‌چوون، ئه‌مه تووشی په‌شۆكانی نه‌كردم،
چوون پێشتر دركم كردبوو شتێكی له‌و جۆره بوونی هه‌بووبێ.
ڕۆژنامه‌یه‌كم كڕی، سیغارێكم ده‌رهێنا و له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م مژ به‌ره‌و ماڵه‌وه قاچی خۆم لێخوڕی.
...
له‌به‌شی پاگه‌نده‌ی لاپه‌ڕه‌ی
سه‌ره‌كی ڕۆژنامه‌كه‌دا به‌خه‌تێكی كه‌مێك درشت نوسرابوو:
ڕۆژی دووشه‌ممه كاژمێر
1:30 فڕۆكه‌ی ژماره سیانزه، به‌ره‌و ئالاسكا هه‌ڵده‌فڕێت.