ژن

بۆ خانمان: ئاگاداری زیانەكانی كریاتین و پڕۆتینی قژ بن

پێش 3 هەفتە

 
چاودێر
زۆربەی خانمان كەرەستەی جیاواز بۆ خاوكردنەوەی قژ بەكاردەهێنن، بەڵام لەم ماوەیەی دوایدا ڕێگەیەكی تازە باوە ئەویش بەكارهێنانی پڕۆتین و كریاتینە لەگەڵ شامپۆ، سەرەڕای ئەوەی تێچونێكی زۆری هەیە خانمان زۆر بەكاری دەهێنن، بەڵام پێویستە ئاگادار بیت چونكە چەندین زیانی تەندروستی هەیە، لەوانە:
۱ـ چەوریە بەسودەكانی ناو كونیلەكانی بێخی سەر كەم دەكاتەوە، بەهۆیەوە بێخی سەر وشك و لاواز دەبێت.
۲ـ قژ ڕەق و وشك دەبێتەوە و بە ئاسانی تێكدەشكێت.
۳ـ هەستیاری بێخی سەر و خوران و سور بونەوەی.
٤ـ لەبەر ئەوەی بڕێكی زۆر مادەی كیمیایی تێدایە بۆی هەیە پێست هەڵیمژێت و ببێتە هۆی سوربونەوەی.