عیراق بڕی داهاتی فرۆشتنی نەوتی مانگی ئایار بڵاودەكاتەوە

ئابوری 01/06/2019


ئەمرۆ شەممە وەزارەتی نەوتی عیراق كۆی داهات و بڕی نەوتی فرۆشراوی لەرێگەی كۆمپانیای سۆمۆەوە بڵاوكردەوە 
بەگۆێرەی راگەیاندراوێكی وەزارەتی نەوتی عیراق لە مانگی ئایار بڕی 110 ملیۆن و 736 هەزارو 670 بەرمیل نەوتی خاویان فرۆشتوە كە كۆی داهاتی نەوتە فرۆشراوەكە بریتی بوە لە 7 ملیار و 384 ملیۆن و 295 هەزار دۆلار
عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردوەتەوە كۆی بڕی نەوتی هەناردەكراو لە كێڵگە نەوتیەكانی باشوور و ناوەراستی عیراق لە مانگی ئایاری رابردوودا بریتی بوە لە 106 ملیۆن 675 هەزارو 881 بەرمیل 
لەكێلگە نەوتیەكانی كەركوكیشەوە بری 3 ملیۆن و 166 هەزار و 261 هەزار بەرمیل نەوت ڕەوانەی بەندەری جیهان كراوە لەكیڵگە نەوتیەكانی گەیارە بڕی 894 هەزارو 528 بەرمیل نەوت هەناردە كراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە رۆژانە بری 3 ملیۆن و 572 هەزار بەرمیل نەوت فرۆشراوە 
كە تێكڕای هەناردەی نەوت لە كێڵگەكانی بەسرە گەیشتوەتە 3 ملیۆن و 441 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا 
لە كیڵگەكانی كەركوكیش رۆژانە 102 هەزار بەرمیل رەوانەی بەندەری جیهان كراوە ولەكیڵگەی گەیارەش رۆژانە 29 هەزار بەرمیل 
وتیشی نرخی یەك بەرمیل نەوت بریتی بوە 66.66 دۆلار .