راپۆرت

لەیادی 44 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیدا، مەلا بەختیار پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە

31/05/2019

لە یادی 44 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوەو تێیدا وێڕای پیرۆزبایی ئەو یادە. لەهەمان کاتدا رایدەگەیەنێت:  په‌یمان نوێ ئه‌كه‌مه‌وه‌ كۆڵنه‌ده‌ری هه‌مان ئه‌و رێبازه‌م مام جه‌لال نه‌خشاندویه‌تی.

لە بەشیکی ئەو پەیامەدا، مەلا بەختیار جەخت لەسەر بەستنی چوارەمین کۆنگرەی یەکێتی دەکاتەوەو دەڵێت: 90%ی قەواعیدی یەکێتی لەگەڵ بەستنی کۆنگرەدان بۆیە پلەو پایە ئەوە ناهێنێت مێژوی ئەم حزبە قوفڵ بدەین و کۆنگرە نەبەسترێت.