شەپۆلی یەکەمی گەردەلولەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران

ڕاپۆرت 28/05/2019


ئا/ رەمەزان شێخانی
لێدوانەكانی هەردوو لا پەرەسەندنێكی نوێی هێناوەتە ئاراوەو وا دەردەكەوێت یەكەمین شەپۆلی گەردەلولەكە تێپەریوە و رووبەروبونەوەكانی نێوان واشنتۆن وتاران گەیشتوەتەوە ئەوەی بۆشاییەكی زیاتر بكەوێتە نێوان شمشێری رووبەروبونەوەكانەوە.
پێش چەند مانگێك ئێران هەڕەشەی دەكرد لە رێككەوتنە ئەتۆمیەكە دەكشێتەوەو لەرێگەی باڵەكانی هەرەشەی سەربازی دەكرد لەبەرامبەردا پەرچەكرداری ئەمریكا و نێودەوڵەتی زۆر بە ئاشكرا دەركەوتن،ئەوروپا رەتیكردەوە لە رێككەوتننامە ئەتۆمیەكە بكشێتەوە هێزی سەربازی ئەمریكا لەناوچەی كەنداو خرانە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.
تاران لە رەهەندەكانی پەرچە كردارەكانی ئەمریكا گەیشت وتێگەیشت هەر رووبەروبونەیەك بەهەر پێوەرێك بێت تاران تێیدا زەرمەند دەبێت،لەبەر ئەوە بەشێوەیەكی چڕجموجۆڵە دیبلۆماسیەكانی لەسەر هەردوو ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی دەستپێكرد لەو چوارچێوەیەدا عەباس عیراقچی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بەرێكەوت بۆ عومان و پاشان سەردانی كویتی كرد 
عیراقچی ئاشكرای كرد تاران ئامادەیە میكانیزمێك دابنێت بۆ مامەڵەكردنێكی بونیات نەرانە لەگەڵ وڵاتانی هەرێمایەتی وهۆشداریشیدا كە سیاسەتی سزاكانی ئەمریكا سەرەڕوویكردنە بە ئاسایشی ناوچەكەوە.
هاوكات محەمەد جواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بەسەردانێك گەیشتە عیراق ورایگەیاند: ئێران ئامادەیە رێككەوتنامەیەك واژۆ بكات كە دەستدرێژی نەكاتە سەر وڵاتانی كەنداوی. 
لای خۆشیەوە سیرگی لافرۆف وەزیری دەرەوەی رووسیا سەرەتاڵێكی داواكەی گرتە دەست وەكو رێگەیەك بۆچارەسەركردنی كێشەكەو خۆلادان لە رووبەروبونەوەی سەربازی بانگەشەی بۆ لێدوانەكەی زەریف كرد.
زەریف لە لێدوانەكەیدا رایگەیاند ئێران هەوڵی بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی نادات چونكە رێبەری باڵا عەلی خامەنەئی بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی قەدەغەكردوە.
بەڵام تەئكیدیشی كردەوە كە سیاسەتەكانی ئەمریكا لەناوچەكەدا زیان بە گەلی ئێران دەگەێنێت و گرژی وئاڵۆزی هەرێمایەتیش درووست دەكات.
لای خۆشیەوە دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا دەلاقەی پەنجەرە كراوەكەی زیاتر فراوانتركردو رێگەكەی خۆشتر كرد لەبەردەم تاران كاتێك لەتۆكیۆ رایگەیاند: واشنتۆن كار بۆ گۆرینی رژێمی ئێران ناكات، ئەم لێدوانەی ترامپ زۆر دڵنیاكەرەوە بوو بۆ سەركردەكانی ئێران و بە دەروازێكی باش وگونجاو دادەنرێت بۆ چارەسەر بەڵام چاودێرانی سیاسی پێیان وایە چارسەرەكە پێویستی بەوەیە ئێران بە جددی مامەڵە بكات نەك وەكو رابردوو كات بكوژێت لەرێگەی بەشداری كردنی لایەنی دیكە لە دانوستانەكانەدا.