براوەكانی فێستیڤاڵی فیلمی كان ئاشكراكران

رۆشنبیری 26/05/2019


چاودێر-ئاژانسەكان
 ناوی براوەكانی خەڵاتی فێستیڤاڵی فیلمی كان ئاشكراكران، بۆ یەكەمجار دەرهێنەرێكی كۆریای باشوور و ژنێكی رەشپێست خەڵاتی چڵە دارخوورمای زێڕیان بردەوە.
رۆژی شەممە (25-5-2019) لە رێوڕەسمێكدا لە شاری كان لە فەرەنسا، ناوی براوەكانی خەڵاتی فێستیڤاڵی فیلمی كان ئاشكرا كران. بۆنگ جۆن هوو، دەرهێنەری كۆریای باشوور وەكو باشترین دەرهێنەر خەڵاتی چڵە دارخورمای زێڕینی فێستیڤاڵەكەی بردەوە و، بووە یەكەم دەرهێنەری كۆریای باشوور ئەم خەڵاتە بباتەوە.
هەروەها خەڵاتی باشترین فیلم درا بە خانمە دەرهێنەری فەرەنسی- سەنیگالی ماتی دیپۆ. دیپۆ یەكەمین ئافرەتی رەشپێستە لە مێژووی 72 ساڵەی فێستیڤاڵی فیلمی كاندا ئەو خەڵاتە بباتەوە. هەریەك لە ئیمێلی بێكهام و ئەنتۆنیۆ باندێراس، خەڵاتی باشترین ئەكتەری ژن و پیاو-یان بردەوە.