چاو‌دێر: ستیڤان سیاۆۆ، كچه شۆخی تایوانی كه ناوبانگێكی گه‌وره‌ی به‌هۆی جوانیه‌كه‌یه‌وه ده‌ركردوه، هه‌رچه‌ند ته‌مه‌نی 30 ساڵانه، به‌ڵام هێشتا له‌كچێكی 16 بۆ 18 ساڵان ده‌چێت و جیهانی به‌خۆیه‌وه شۆك كردوه. سیاۆۆ، له‌ئینستاگرام زۆرترین فۆڵه‌وینگی هه‌یه‌و هونه‌ری راگرتنی جوانیه‌كه‌ی، بۆ وه‌رزش و خواردن و گه‌شتكردن ده‌گه‌ڕێنێته‌وه. ئه‌م كچه شۆخه به‌رده‌وام وه‌رزش ده‌كات و یاریزانی جمناستیكه‌و، هاوكات كاری رۆژانه‌ی خۆشی هه‌یه، به‌ڵام وه‌ك خۆی وتوویه‌تی، هه‌رگێز نه‌یتوانیوه ئه‌و به‌رنامه‌یه بگۆڕێت كه رۆژانه بۆ به‌خته‌وه‌ری خۆی جێبه‌جێ ده‌كات.