بڕیاری گواستنەوەی کارمەندانی یەکێتی لە سەرۆکایەتیی هەرێم هەڵوەشایەوە

کوردستان 23/05/2019

چاودێر


ئەو بڕیارەی لە ١٢ی ئایار دەرچووبوو و تیایدا سەرجەم فەرمانبەر و کادرەکانی یەکێتی لە سەرۆکایەتیی هەرێمی گواستبووەوە هەڵوەشایەوە و سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەش لە هەفتەی داهاتووەوە لە شوێنەکانی خۆیان دەوام دەکەن.


بە پێی زانیارییە میدیاییەکان، دوای تەلەفۆنێکی کۆسرەت ڕەسوڵ، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئەو بڕیارە هەڵوەشێندراوەتەوە.


پێشتر نووسراوێک بە واأۆی نێچیرڤان ئەحمەد، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران بڵاو کرابووەوە کە تیایدا بڕیاری گواستنەوەی فەرمانبەرە یەکێتییەکانی سەرۆکایەتیی هەرێمی تێدا درابوو.