تا و گەشكە، دووانەی لێكدانەبڕاو

تەندروستی 23/05/2019

چاودێر: تابان رەزا

  •    تا بریتیە لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش لە سەرووی ئاستی ئاسایی، بەگشتی پلەی گەرمی لەش دەبێت لە نێوان 36.5 بۆ 37.7 بێت، بەڵام هەركاتێك پلەی     گەرمی لەشی منداڵ بۆ 40 پلە و بۆ سەرەوە بەرزبۆیەوە لەگەڵ تا توشی گەشكە دەبێت، لەو بارەیەوە د.ئازاد علی، پسپۆڕی نەخۆشیەكانی منداڵان                  دەڵێت"پێویستە هەموو ماڵێك دەرمانی دژە تای تێدا بێت،بۆئەوەی منداڵ توشی گەشە نەبێت"

 

  1. چ كاتێك  گەشكە روودەدات؟
    د.ئازاد علی احمد، پسپۆڕی نەخۆشیەكانی منداڵان، ئاماژەبەوەدەكات،  هەموو منداڵێك لە تەمەنی شەش مانگی بۆ شەش ساڵی بۆی هەیە لەگەڵ تا تووشی گەشكە بێت ئەگەر هاتوو تایەكەی لەپڕ بەرز بێتەوە بۆ ٤٠ پلە و بۆ سەرەوە، بەڵام گەر هاتوو لەناكاو بەرز نەبێتەوە كەم جار هەیە ببێتە گەشكە.
    ‎ وتیشی، بوونی گەشكە لە ناو بنەماڵەدا دووبارە دەبێتەوە واتە گەر یەكەك هەی بێت ئەگەری دووبارە بوونەوە لە هەمان منداڵ یان خوشك و براكانی زیاتر لەوی كە نیەتی .
  2.  
  3. ‎بونی دژە تا لەماڵدا پێویستە
     ئەو پزیشكە باس لەوەدەكات، پێویستە هەموو ماڵێك دەرمانی دژە تای لە ماڵەوە هەبێت تا كاتی پێویست بە كاری بێنێت و لە نزیكترین كات سەردانی پزیشكی پسپۆر بكات، بۆ ئەوەی مناڵەكەی تووشی گەشكە نەبێت. 
  4.  
  5. رێنماییەكان
    د. ئازاد عەلی، رێنمانی بەدایك و باوكان دەدات كە هەر كاتێك  مناڵەكەیان تای هەبێت، هەوڵ بدەن  ئەم چەند خاڵانە جێبەجێ بكەن:
    ‎۱) پلەی گەرمی ژوورەكە لە نێوان ۲۷ بۆ ۳٠ پلەی سەدی بێت.
    ‎۲) جل و بەرگی مناڵەكەت كەم بكەرەوە.
    ‎۳) هەوڵبدە بە ئاو و پەڕۆی شێدار دەست و دەم و چاو و قاچی منداڵەكەت بە شیوەیەك سارد بكەیتەو كە دڵوپی ئاو لەسەر جەستەی بمێنێتەوە، بەم شێوە یارمەتی دەدەیت كە پلەی گەرمی لەشی دابەزێت .
    ‎٤) دەرمانی  دژە تا بە كاربێنە گەر پلەی گەرمی لەشی دانەبەزی بە بڕی پێویست و لە ژێر رێنمایی پزیشك.
    ‎٥) پەڕۆی رەش و ئاو پێدان هیچ كاریگەری نیە و بگرە هەندێك جار مەترسی خنكان و لەدەست چوونی كەسەكەی لێ دەكرێت.
    ‎٦) لە نزیكترین كات بچۆرە لای پزیشك، چونكە ئەگەری دووبارە بوونەوەی هەیە.
    ‎۷) پێش ئەوەی ماوەی گەشكەكە تەواو بێت كە زۆر جار لە ۳ خولەك كەمترە دەرمانی دژە گەشكە سوودی هەیە، دواتر هیچ سوودی نیە.
    ‎۸) تا تەمەنی ٦ بۆ ۷ ساڵی لەوانەیە دووبارە بێتەوە .
    ‎۹) كەم جار هەیە بە هۆی ئەم گەشكەیەوە زەرەری گەورە بەر منداڵەكە بكەوێت.
    ‎۱٠) تا بۆخۆی نەخۆشی نیە و نیشانەیە، پێویستە نەخۆشیەكە بینرێتەوە و چارەسەر بكرێت .