گۆڕان وەڵامی یەکێتی دەداتەوە

کوردستان 23/05/2019

چاودێر


لە بەرامبەر داوایەکی یەکێتی بۆ بەردەوامیدان بە ڕێککەوتنی نێوانیان لەگەڵ گۆڕان، بەرپرسێکی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت وەڵامی یەکێتی دەدەنەوە.


ئاوات شێخ جەناب، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرای کردووە، بزووتنەوەی گۆڕان وەڵامی بۆ داواکارییەکەی یەکێتی دەبێت بۆ بەردەوامیدان بە ڕێککەوتننامەی دەباشان.


پێشتر یەکێتی ئاشکرای کردبوو  داوایان لە گۆڕان کردووە بۆ بەردەوامیدان بە ڕێککەوتننامەی دەباشان دابنیشن و گفتوگۆ بکەن.


ناوبراو وتوشیەتی: "ئەو داوایە لە کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی تاوتوێ دەکەین و دواتر بڕیاری لەبارەوە دەدەین."