چۆنیەتی خەوتن لە ماوی ٦٠ چركەدا

تەندروستی 23/05/2019

چاودێر: تابان رەزا
‎كەم خەوی و بە گران خەو لێكەوتن كێشەیەكە كەسانێكی زۆر پێوەی دەناڵێنن لە هەموو تەمەنەكان و هەردوو ڕەگەز، هۆكار گەلێكی زۆر هەیە بۆ دروستبوونی ئەم كێشەیە وەك خواردن لە كاتێكی درەنگدا و فشارێكی دەروونی زۆر.

‎وەرگرتنی دەرمان و حەب چارەسەر نیە بۆ ئەم دۆخە و زیانی لاوەكی زۆری هەیە، بۆ ئەم مەبەستەش پزیشكێك بەناوی ئاندرو وێل لە زانكۆی هارڤارد توێژینەوەیەكی ئەنجامدا و تێێدا ڕێگایەكی زۆر بەتوانای دۆزیەوە كە یارمەرتی زوو خەو لێكەوتن دەدات.

‎تەكنیكەكە بەناوی (تەكنیكی هەناسەدانی ٤-٧-٨)
‎تەكنیكەكە ئاسانە و تەنها دەست بكە بە هەناسەدان لە لوتەوە بۆ ماوەی ٤ چركە هەناسە هەڵبمژە و پاشان هەناسەت بگرە بۆ ماوەی ٧ چركە و دواتر هەناسە بدرەوە بە ماوەی ٨ چركە.
‎ئەم تەكنیكە مێشك پڕ دەكات بە كۆمەڵێك ماددە و ترپەكانی دڵ هێواش دەكاتەوە و یارمەتیت دەدات زوو خەوت لێبكەوێت.
دەتوانیت چەند جارێك دووبارەی بكەیتەوە و بەو شێوەیەش زوو خەوت لێدەكەوێت چونكە جەستە و دڵ و مێشك ئارام دەبێتەوە.

سەرچاوە:  malik polyclinic