بومەلەرزەیەكی بەهێز پێنجوێنی هەژاند

کوردستان 23/05/2019


چاودێر
بەیانی ئەمڕۆ پێنجەشممە، 32ی ئایاری 2019، بومەلەرزەیەكی بەهێز، سنووری شارۆچكەی پێنجوێن و دەوروبەری هەژاند و زیانی گیانی بەدواوە نەبوو.
بەپێی راگەیاندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزانی هەرێمی كوردستان، كە وێنەیەكی دەست (چاودێر) كەوتووە، "كاتژمێر 6 و 29 خولەكی بەیانی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەك بە قوڵایی 10 كیلۆمەتر لەسنووری شارۆچكەی پێنجوێن ڕوویداوە".
ئەوەشخراوەتەڕوو، "بوومەلەرزەكە بە گوڕی 3.6 پلە بە پێوەری ڕێختەر ڕوویداوە و خەڵكی ناوچەكە هەستیان پێی كردووە، بەڵام زیانی گیانی بەدواوە نەبوو".
هاوكات بەهۆی بەهێزی بومەلەرزەكەوە، دانیشتوانی سنوورەكە لەماڵەكانیان هاتنە دەر و هەستیان پێیكردووە.