رەخنەی چاودێر

ده‌رباره‌ى حه‌فتاو دوه‌مين فێستيڤاڵى كان

22/05/2019


ده‌رباره‌ى حه‌فتاو دووه‌مين فێستيڤاڵى كان
ئا: ره‌خنه‌ى چاودێر


 ئه‌مساڵيش وه‌ك هه‌موو ساڵه‌كانى تر و له‌ مانگى 5 دا فێستيڤاڵى كان به‌ به‌شدارى چه‌ندين ئه‌كته‌روده‌رهێنه‌رو ره‌خنه‌گرى وڵاته‌ جياوازه‌كانى دونيا ده‌ستى پێكرد.
فێستيڤاڵى كان هه‌ر ساڵه‌ى به‌ نمايشى  فيلمێكى به‌شداربووى پێشبڕكێكه‌ ده‌ستده‌كات به‌ چالاكييه‌كان و ئه‌م ساڵ به‌ فيلمى  جيم جارموش    

ده‌ستى پێكرد.  the dead don’t die


بۆ ئه‌مساڵ ليژنه‌ى 72 فێستيڤاڵى كان پێكدێن له‌:

 
سه‌رۆكى ليژنه‌ نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ر ى مه‌كسيكى ئه‌ليخاندرۆ گۆنزالێس ئيناريتۆ

ئه‌كته‌رى ئه‌مريكى ئێلى فانينگ

مه‌يمونه‌ ندايێ ئه‌كته‌رو ده‌رهێنه‌ر_ بوركينا فاسۆ

كێلى ڕيچاردت_ده‌رهێنه‌ر ، سينارست،مۆنتێر_ ئه‌مريكا

ئه‌ليس ڕۆهروه‌چه‌ر_ده‌رهێنه‌ر ، سينارست_ئيتاليا

ئه‌نكى بيلال_ ده‌رهێنه‌ر، سينارست، مۆنتێر_ فه‌ڕه‌نسا

ڕۆبن كامپيۆ_ ده‌رهێنه‌ر، سينارست، مۆنتێر_ فه‌ڕه‌نسا


يۆرگۆس لانسيمۆس_ ده‌رهێنه‌ر، سينارست، به‌رهه‌مهێنه‌ر_ يۆنان.

ئه‌مساڵيش وه‌ك هه‌موو ساڵێك مه‌راسيمى وێنه‌گرتنى ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ره‌كان له‌سه‌ر فه‌رشى سوور به‌ڕێوه‌ چوو.. ره‌خنه‌ى چاودێر وێنه‌كانى بۆ خوێنه‌ران داده‌نێت.