مێدیاكانی پارتی: نەجمەدین كەریم ئازاد كرا

کوردستان 22/05/2019


چاودێر:
بەپێی هەواڵی مێدیاكانی پارتی، نەجمەدین كەریم پارێزگاری دوورخراوەی كەركوك دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لەلایەن پۆلیسی ئینتەرپولەوە دەستگیركرا، ئەمڕۆ ئازاد كرا.
نەجمەدین كەریم بە كەناڵەكانی پارتی ڕاگەیاند ئێستا لە بەیرووت ئازادە و بەگەشتێك لەوێیە و دواتر دەگەڕێتەوە هەرێمی كوردستان.
لەبارەی دەستگیركردنیشیەوە ناوبراو گوتویەتی ئەوە بڕیاری حكومەتەكەی عەبادی بووە و كاریگەری نییە.
بەپێی سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەكان نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم و بارەگای مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی لە شەوی ڕابردووەوە لە هەوڵی ئازادكردنی نەجمەدین كەریم دا بوون.
شەوی ڕابردوو لەلایەن پۆلیسی ئینتەرپولەوە لە فڕۆكەخانەی بەیرووت نەجمەدین كەریم دەستگیركرا لەسەر یاداشتی حكومەتی عیراق بەچەند تۆمەتێك.