پارێزەرەكانی بۆ بینینی عەبدوڵا ئۆجەلان گەشتنە ئیمراڵی

جیهان 22/05/2019


ئاژانسی ئاڕتی توركی ڕایگەیاند سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پارێزەرەكانی عەبدوڵا ئۆجەلان (ڕێزان ساریجە و نەورۆز ئۆیسەڵ )  بەمەبەستی چاوپێكەوتنیان لەگەڵ ئۆجەلان گەشتنە دورگەی ئیمراڵی.
سەرچاوەكە ڕاشیگەیاندوە  كە لەدوای وتەكانی وەزیری دادی توركیا و هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ئۆجەلان پارێزەرەكانی ناوبراو لەدوای چاوپێكەوتنی 2 ی ئەم مانگەوە ئەمە دوەمینجارە داواكاری پێشكەش بە دادوەری گشتی دەكەن بەمەبەستی بینینی ئۆجەلان و داواكاریەكەشیان لەلایەن دادوەری گشتییەوە پەسەندكراوە.