بەهۆی هەورە بروسکەوە 22 كەس لەئێران گیانیان لەدەستدا

جیهان 22/05/2019


وتەبێژی باری لەناكاوی ئێران موجتەبا خالیدی ڕایگەیاند بەهۆی ئەو زریان و باران و لافاوە زۆرەی چەند ڕۆژێكە ئێرانی گرتۆتەوە ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتیان گیانیان لەدەست داوەو بریندارێكی زۆریش هەیە.
خالیدی دەشڵێت لەشارەكانی ئەردەبیل و ئازەرباینجانی ڕۆژهەڵات و خۆراسانی ڕەزەوی و خۆراسانی ڕۆژهەڵات و چەند شارێكی تری ئێران تا ئێستا 2 كەس بەهۆی لافاو و 20 كەسیش بەهۆی هەورە بروسکەوە گیانیان لەدەست داوەو 53 كەسی تریش بریندارن.