رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەخێرایی بەرەو جەنگی جیهانی سێیەم هەنگاو دەنێت

ڕاپۆرت 21/05/2019


ئا/ رەمەزان شێخانی 
لەژێر ئەو ناونیشانی سەرەوە رۆژنامەنوس" ئەنتوان چابلین" لە " سفوبودنایا بریسا" وتارێكی نوسیوە سەبارەت بە پەرەسەندنەكانی ئەمریكا لەدژی ئێران و ئەگەری لە كۆنترۆڵ دەرچوونی بارودۆخەكە
لە وتارەكەدا هاتوە : بە پێش چاومانەوە بارودۆخی سەربازی وسیاسی ناوچەی كەنداو ئاڵۆزدەبێت، رۆژی شەممەی رابردوو شا سەلمان ی كوری عەبدولعەزیز پادشای سعودیە داوای كرد كۆبونەوەیەكی لوتكەوی عەرەبی ببەسترێت سەبارەت بە تێكچوونی پەیوەندەیەكانیان لەگەڵ ئێران.
 سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستانی سعودیە بڵاویكردوەتەوە كۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی و ئەنجومەنی هاریكاری وڵاتانی كەنداو بانگهێشتی كۆبونەوەكە كراون 
سفوبودنایا بریسا لەگەڵ میخائیل رۆشین پسپۆرو شارەزا لە كاروباری وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەراست لە پەیمانگەی لیكۆڵینەوەكانی خۆرهەڵاتی سەر بە ئەكادیمیای زانستی رووسیا دواوە رایگەیاندوە تا ئێستا تەنها هەرەشەكردن لەیەكتر بەدیدەكرێت چونكە واباوە ئەمریكیەكان زۆر بە جددی خۆیان ئامادە دەكەن بۆ جەنگێكی مەترسیدار
 بۆ نمونە جۆرج بوش زۆر بە ووردی وبەبایەخەوە خۆی بۆ داگیركردنی عیراق ئامادە كرد و هاوپەیمانێتیكی نێودەوڵەتی پێكهێناو پشتیوانی نێودەوڵەتی چەند وڵاتێكیشی بەدەستهێنا بەلام لەئێستادا كارێكی لەو شێوەیە نەكراوە بەڵام پێدەچێت ئەمریكا بیر لەوە بكاتەوە هاوكاری سەربازی لە وڵاتانی عەرەبی بەدەستبهێنێت نەك وڵاتانی ئەوروپا.
هێرشی پیادەووشكانی دەستی پێنەكردوە ،گەر ئەو پرۆسەیەش دەستپێبكات بەدڵنیایەوە گەشت و سەیران نابێت ، وەكو چۆن ئەمریكا لە عیراق توانیان زۆربەی جنراڵە سەربازیەعیراقیەكان بكڕن بە بەرپرسی بەرگری كردن لە بەغدای پایتەختیشەوە، بەڵام ئەم كارە لەگەڵ ئێران سەرناگرێت.سەرباری ئەوەش پێدەچێت هێرشە ئاسمانیەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران یاخوود دەستپێكردنی هێرشی دەریایی ببێتە هۆی ئەوەی سوپای ئێران و حزبوڵڵای لوبنانی راستەوخۆ خاكی ئیسرائیل داگیربكەن ئەوەش ئەنجامێكی كارەساتباری لێدەكەوێتەوە. 
 بەم دوایانەش ئێران لێكەوتەكانی دەستپێكردنی جەنگی لەكەنداو روونكردەوە،پێشم وایە سەرە گەرەمەكانی واشنتۆن كەمێك هێوربونەتەوە.
كەواتە بۆچی بەردەوام ئێران تۆمەتباردەكرێت بە تێكدەر و مانۆرە دەریایەكانی نزیك كەنارەكانی ئێران بەردەوامە؟ 
ئێستا پاش ئەوەی ترامپ توانی هێرشی دیموكراتەكان رابگرێت، ئەوا بەشداری كردنی لە سەركێشیكی لەو شێوەیە لەدژی ئێران بە خۆكوشتنی سیاسی دادەنرێت پێشبینیش دەكرێت ئێران تەكتیكە كلاسیكیەكانی بەكاردەهێنێت كە بریتیە لە هەڵخەڵتاندن و هەرەشەكردن.
سەرچاوە/ ئار تی رووسی