ئەمەریكا داوا لە ئیسرائیل دەكات خۆی لە قەیرانەكەی ئێران هەڵنەقورتێنێت

ڕاپۆرت 19/05/2019



بابان – ئاژانسەكان:


ئاژانسەكانی هەواڵی ئیسرائیل بڵاویان كردەوە، كە هەفتەی رابردوو (مایك پۆمپیۆ)ی وەزیری  ئەمەریكا 3 پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ (بنیامین ناتنیاهۆ)ی سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل ئەنجامداوەو باسیان لەگرژییەكانی ئەمدواییەی نێوان ئەمەریكاو ئێران كردووە.
هاوكات لەرێگەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكاوە، ئیسرائیل ئاگاداركراوەتەوە كە خۆی لە قەیرانەكەی ئێران هەڵنەقورتێنێ.
كەناڵ 13ی تەلەفیۆنی ئیسرائیلی ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە وەزارەتی بەرگری و فەرماندە سەربازییە باڵاكانی ئیسرائیل، بەدووری دەزانن لەو قەیرانەدا ئێران ئیسرائیل بكاتە ئامانج لەرێگەی هەوادارو چەكدارەكانییەوە چ لە سوریا و چ لە لوبنان.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەش بۆ ئەوە دەكات كە پێشتر ئیسرائیل داوای كردبوو كە ئەمەریكا سوود لەراپۆرتەكانیان وەربگرێت لە گرژی و قەیرانەكانی ئەم دواییەی نێوان ئێران و ئەمكەریكا، هەر بۆ ئەو مەبەستەش ئەمەریكا لاری نەبووە، بەڵام بە ئاشكرا سەرۆكوەزیرانی ئەمەریكا ئەوەی بە ناتنیاهۆ وتوە، كە ئەمەریكا نایەوێت ئیسرائل رابكێشێتە ئەو قەیران و گرژییەی  نێوان ئێران و وڵاتەكەی.


سەرچاوە: سایتی (صوت العراق)