رەخنەی چاودێر

ژیانی بەردەمی خاتوو ڕۆزا

19/05/2019


ژیانی بەردەمی خاتوو ڕۆزا

ئا:رەخنەی چاودێر


یەکێکی تر لە ڕۆمانە ناوازە و سەرنجڕاکێشەکانی نووسەری ناوداری فەڕەنسی (ڕۆمەن گاری) بە ناوی ( ژیانی بەردەمی خاتوو ڕۆزا) لەلایەن ( فەرشید شەریفی) وەرگێڕدرایە سەرزمانی کوردی و بەم هەوڵەش خوێنەری کورد ئەو شانسەی پێ بڕا کە یەکێکیتر لە ڕۆمانە ناسک و جوانەکانی ئەم نووسەرە جیهانییە بخوێنێتەوە.
بەشێکی زۆری ڕووداوەکانی ئەم ڕۆمانە لە باڵەخانەیەکی چەند نهۆمیدایە لە یەکێک لە گەڕەکە ناوزڕاوەکاندا، لەم باڵەخانەیەدا کۆمەڵێک مرۆڤ دەژین و کە هەریەکەیان بە جۆرێک لە جۆرەکان قەربانی دەستی ڕۆژگاری جەنگ و هەلومەرجی خراپی ئابووری و پەیوەندییە ناتەندروستە کۆمەڵایەتییەکان و داب و فەرهەنگ و کلتووری دواکەوتوون لە یەکێک لە وڵاتە پێشکەوتووەکانی کیشوەری ئەوروپا کە ئەویش وڵاتی فەڕەنسایە.

ژیانی بەردەمی خاتوو ڕۆزا بەوەرگێڕانی فەرشید شەریفی لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمەوە چاپ و بڵاوکراوەتەوە.