شەڕە گەورەكەی ئەمەریكا و ئێران لەچییەوە دەستپێدەكات؟!

ڕاپۆرت 19/05/2019



بابان – ئاژانسەكان:

سیناتۆرێكی ئەمەریكی، كە هاوكات ئەندامی لیژنەی هەواڵگرییە لە كۆنگرێسی ئەمەریكا لە دوو گریمانەدا باس لە جەنگە گەورەكەی نێوان ئەمەریكاو ئێران دەكات و دوو گریمانەكەشی لە دوو پرسیاردا دەخاتە روو.
(ئەنگۆس كینگ) دەپرسێت: ئەگەر میلیشیا شیعەكانی عیراق هێرش بكەنە سەر بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكاو سەربازان و بنكەكانی ئەمەریكا، ئایا ئەمە واتای كۆتایی هاتنی تارانە؟ و لەسەر ئەمەریكاش پێویستە لە تاران بدات؟
لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی CNN ، ئە, سیناتۆرە دەڵێت: راپۆرتێكی زۆرمان سەبارەت بە چالاكی و جموجۆڵەكانی ئێران پێگەیشتووە لەناوچەكە بەگشتی بەتایبەت لە عیراق، ئەو راپۆراتانەش لەلایەن ئیدارەی كۆشكی سپییەوە پشتڕاست كراونەتەوە، بەڵام لێرەدا پرسیارەكە ئەوەیە كە دەبێت لە چی بترسین رووبدات، بۆ ئەمە دوو شت من دەخەنە دڵەڕاوكێیەوە، یەكەمیان ئەوەیە كێ تەنگ بەوی دی هەڵدەچنێ؟ چونكە هەموو دەزانین كە ئێران هەنگاوی ناوە، ئێمەش بەهەمان جۆر هەنگاومان ناوە، راشمان گەیاندووە كە سوپای پاسداران رێكخراوێكی تێرۆریستییە، جگە لەوانەش سزاكانی سەر ئێرانمان زیاد كردوو سەپاندمان، لای خۆشمانەوە جوڵەمان بە هێزی سەربازی كرد بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست بە تفاقێكی گەورەی سەربازییەوە، ماوەتەوە سەر ئەوەی كە ئایا ئەوان پەرچەكرداریان بۆ كارەكانی ئێمە دەبێت؟ یاخود ئێمە پەرچەكردارمان بۆ كارەكانی ئەوان دەبێت؟
ئەوەی دووەمیش كە بەهەمان شێوە من دەخاتە دڵەڕاوكێوە، ئەوەیە كە میلیشیا شیعەكانی عیراق لەژێر كۆنتڕۆڵی تەواوەتی حكومەتی عیراقیدا نین، بەڵكو لەبنەمادا لەژێر فەرمان و جوڵەو ویستی ئێرانییەكاندان، بۆیە دەكرێ هەر هێرشێكی میلیشیا شیعەكان، هێرشی ئێرانییەكان بێت، كە ئەمەش دۆخەكە زۆر دژوارو ئاڵۆز دەكات.


سەچاوە: سایتی (CNN)