ئەو شەش ھۆكارەی زیان بە گورچیلە دەگەیەنێت
چاودێر
1-دواخستنی كردەی میز كردن
تاوەكو میز بۆ ماوەیەكی زیاتر لە میزڵداندا بمێنێتەوە
ئەگەری توشبوونی گورچیلە و ڕێڕەوی میزەڕۆ
بە ھەوكردنی بەكتریایی زۆرتر دەبێت
2-خواردنی بڕێكی زۆر لە شەكر و خوێ
خوێ پەستانی خوێن بەرزدەكاتەوە بەمەش
ھێزێكی زیاتر دەخاتە سەر گورچیلە و زیانی
پێدەگەیەنێ ھەروەھا شەكریش
كاری گورچیلە پەك دەخات
3-ڕێژەیەكی زۆر لە كافاین
كافاین لە چادا ھەیە و ئەگەر ڕێژەكەی زۆر بێت
پەستانی خوێن بەرزدەكاتەوە بەمەش
زیان بە گورچیلە دەگەیەنێت ھەروەھا
ھۆكارێكە بۆ دروستبوونی بەردی گورچیلە
4-كەمی ڤیتامین B6
یەكێكی ترە لە ھۆكارەكانی توشبوون
بە بەردی گورچیلەوە باشترین سەرچاوە
بۆ ئەم ڤیتامینە
(گۆشتی ماسی و جگەری مانگا و پەتاتە)یە
5-كەم خەوی
كەم خەوی یاخود ناڕێكی خەو بە چەند
ڕێگایەكی جیاواز زیان بە گورچیلە دەگەیەنێ
6-نەخواردنەوەی ئاوی پێویست
ئاو یەكێكە لە سەرەكیترین پێداویستیەكانی
مرۆڤ بۆ پاكردنەوەی جەستە لە ماددە
ژەھراویەكان و پاراستنی گورچیلە لە نەخۆشی.