یه‌ك شه‌ممه ده‌رگای خۆكاندیدكردن بۆپۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم داده‌خرێت
چاو‌دێر: ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌رگای خۆكاندیدكردنی بۆ پۆستی سه‌رۆكی ھه‌رێمی كوردستان داخست، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان رۆژی ١٢ بۆ ١٥ ی ئه‌م مانگه‌ی دیاریكرد بۆ تۆماركردنی ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌خۆیان بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی ھه‌رێم كاندید ده‌كه‌ن.
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، پێویسته دوای دوو رۆژ له داخستی ده‌رگاری خۆ كاندیدكردن بۆ سه‌رۆكی ھه‌رێم، ناوی كاندیده‌كان رابگه‌یه‌نرێت، به‌ڵام به‌ھۆی بوونی پشووی ھه‌ینی و شه‌ممه‌وه، رۆژی یه‌كشه‌ممه ناوی كاندیده‌كان راده‌گه‌یه‌نرێت.