فه‌رمانده‌یه‌كی سوپا: كه‌شتی ئبراهام لینكۆڵن له‌ده‌ریای ناوه‌ڕاست وه‌ستاوه
جیهان 15/05/2019
چاو‌دێر: فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی ده‌سته‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران، ئاشكرایكردوه، كه كه‌شتی ده‌ریایی ئبراهام لینكۆڵن له‌ناو ده‌ریای عه‌ره‌بی وه‌ستاوه‌و نه‌هاتووه‌ته كه‌نداوی عه‌ره‌بی – فار.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه رایگه‌یاندوه:" هاتنی ئه‌و كه‌شتیه‌و هه‌ر جۆره جوڵانه‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكا بۆ پارستنی یه‌كه سه‌ربازیه‌كانیه‌تی له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".
جه‌ختیكردوه‌ته‌وه:" له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه چی ده‌وترێت هه‌مووی ته‌نها بۆ جه‌نگی ده‌روونیه‌و هیچی تر، كه‌له‌لایه‌ن ئه‌مریكاو چه‌ند وڵاتێكی نزیك له‌و وڵاته‌وه دژ به‌ئێران ده‌كرێت".
ئاشكرایكردوه:" هێزه‌كانی ئێران ئاماده‌باشیان وه‌رگرتووه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر جوڵانه‌وه‌كی سه‌ربازی".
باسی له‌وه‌شكردوه:" ناتوانی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی له‌هه‌ر هێرشێك به‌رامبه‌ر به‌ئێران ئاشكرایه‌و ئه‌وان به‌رده‌وام جه‌خت له ئه‌نجامنه‌دانی شه‌ڕ ده‌كه‌نه‌وه".