مەلا بەختیار خوێندنەوەیەكی واقیعی بۆ پەیامەکەی ئۆجەلان دەكات

کوردستان 15/05/2019


مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی، لە وتارێكدا بەناونیشانی "دوا پەیامی ئۆجەلان و مەترسیەكان" خوێندنەوەیەكی چڕوپڕ بۆ دواین پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەڕی زیندانیكراوی پەکەکە و باكوری كوردستان دەكات و تێیدا تیشك دەخاتە سەر ئەو گۆڕانكاریە جەوهەریانەی لەدید و ستراتیژی ئۆجەلاندا بەرامبەر چارەسەركردنی كێشەی كورد و توركیا و سوریا، رویانداوە.
وتارەكە، كە سبەینێ لە رۆژنامەی كوردستانی نوێدا بڵاودەكرێتەوە، جگە لەباسكردنی پیلانی دەستگیركردنی ئۆجەلان و بێهەڵوێستی رای نێودەوڵەتی و جیهانی، پانۆرامایەكی مێژویی سیاسەت و گۆڕانكاریە سیاسیەكانی ناوچەكە و خوێندنەوەیەكی واقیعیانەی سەردەمیانەیە بۆ خەباتی رزگاریخوازی كورد لەباكور و رۆژئاوای كوردستان بەتایبەت و  ناوچەكە بە گشتی.