سەرمایە لەسەدەی بیست و یەک

ڕەخنەی چاودێر 15/05/2019

سەرمایە لەسەدەی بیست و یەک

ئا:رەخنەی چاودێر

 

ئەم کتێبە لەسەر پانزەساڵ توێژینەوە بونیادنراوە (١٩٩٨-٢٠١٣) بەشێوەیەکی بنەڕەتی تەرخانکرابوو بۆ تێگەیشتن لە داینامیکە مێژووییەکانی سامان و داهات ، بەشێکی ئەم توێژینەوەیە بە هاوکاری لەگەڵ توێژەرانی دیکە ئەنجامدراوە. بابەتى دابەشکردنى سامان یەکێکە لەو پرسانەى بەشێوەیەکى فراوان لەمڕۆدا گفتوگۆى لەبارەوە دەکرێت و بووەتە مایەى مشتومڕ.

ئایا لە ڕاستیدا ئێمە چى دەزانین سەبارەت بەوەى سامان و داهات چۆن پێشکەوتووون لە سەدەى هەژدەوە، ئەو وانانە چین ئێمە دەتوانین لەو مەعریفەیەوە وەریانبگرین بۆ ئەو سەدەیەى لە پێشمانە؟ ئەمانە ئەو پرسیارانەن کە وەلامەکانیان لەم کتێبەدا هەیە

ئەمکتێبە لەلایەن تۆماس پیکیتی نوسراوەو بیلال ئیسماعیل حەمە کردوێتی بە کوردی. ئەم کتێبە لەلایەن دە زگای جەمال عیرفان چاپوبڵاو کراوەتەوە.