" مرا ببوس " بهكوردى له ڕهخنهى چاودێر
" مرا ببوس " بهكوردى له ڕهخنهى چاودێر
شيعرێكى بهناوبانگ و بريندارانهى حیدر رقابی ه ، لهبارهى ئهم شيعرهوه چهند چيرۆكێكى زۆر گێردراوهتهوه.. لە حکایەتی ئەم گۆرانیە وا باس دەکرێ کە یەکەم جار ساڵی 1335/ی ئێرانی لە فیلمێکا بە ناوی" اتهام - تاوانبار کردن " خانمە گۆرانی بێژ" پوران " بریار وابوە بیڵێ ، بەڵام دواتر جێبەجێ نەبوە و دوای کودەتای مرداد (گەلاوێژ)، " حسن گلنراقی" ووتویەتی. واش باس دەکرێت کە هیچ بەستنەوەیەکی نیە بەو چيرۆكه باوەی دەگوترێت گوایە ئەفسەرێک شەوی پێش ئیعدام کردنی بۆ کچەکەی نووسی بێ.....
رهخنهى چاودێر لێرهدا ههم لينكى گۆرانييهكهو ههم دهقى شيعرهكه بهكوردى، به وهرگێڕانى مامۆستا پشكۆ ناكام بڵاو دهكاتهوه بۆ خوێنهرانى.
ماچم کە
" مرا ببوس "
شیعر : حیدر رقابی
ئاهەنگ : مجید وفادار
گۆرانی : حسن گلنراقی(1)
وهرگێڕانى : پشكۆ ناكام
تايبهت به رهخنهى چاودێر
"''''''''''''''''''
ماچم کە..ماچم کە
بۆدوا جار...ماچم کە
كە ڕوەو چارەنووس ئەڕۆم
خودا ئاگادارت بێ
بەهاری ئێمە تێپەڕی
بوو بە ڕابردوو
من لە گەڕان بە دوای چارەنووسا
لە نێو تۆفانەکانا
متمانەم یاوە بە کەشتیوانەکان
گەر "گیان" یشم جێ بهێڵم
ئەبێ تۆفانەکان تێپەڕێنم
بە نیوە شەو
پەیمانم هەیەلەگەڵ یارم
كە لە چیاکان
ئاگری بۆ خۆش کەم
شەوی تارە ، سەفەر ئەکەم
ڕێگە باریکە سامناکەکان تێئەپەڕێنم
تۆ : ئەی گوڵی من
بۆ من ، شیوەنی غەم مەگێڕە
ئەمشەو ، میوانی تۆم ..کچی جوان
لە لاتم ، تا لێو بنێیتە سەر لێوم
كچی جوان :
لە تیشکی نیگای تۆ
فرمێسکی بێ گوناهی تۆ
ئەمشەوی من ڕۆشن بوو
لەگەڵ سپێدەیا ، ئەستێرە مرد
بە وێنا کردنی یەک ئیشارەت
چاوی لێک نا
لە نێو ئاوریشما ئاسوودە لە خەوا بوو
لە دوا نیگایا
نیگای بێ گوناهی تۆ
ئاهەنگی دوا گۆرانی بوو
ببینەکە لێرە بەدوا
دڵم وا لە ڕێگایەکی ترا
بە ڕێگایەکی تر
جەنجاڵیەکی تر وا لە سەرما
بە کازیوەی ڕۆشن
دەست بەرداری ئەو دڵە ئەبم
كە سەردەمی خوێناوی
بە کازیوەی ڕۆشنتر ، وا لەبەر دەمما
ماچم کە
ئەم ماچی ماڵ ئاواییە
بۆنی خوێنی لێ یەت
...................
وەرگێڕانی : پشکۆ ناکام
MAY / 2019
بۆ زیاتر ڕوون بونەوە : مراببوس/ویکی پیدیا دانشنامە آزاد//گوگل
لينكى گۆرانييهكه كۆپى بكه بۆ يوتيوب:
https://www.youtube.com/watch?v=lBE8KEVAXQQ