ئێران لەماوەی یەك ساڵی سزاكانی ئەمریكادا چەند زیانی لێكەوتوە؟

ڕاپۆرت 14/05/2019


ئا/ رەمەزان شێخانی
رۆژی دووشەممە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا پاش تێپەربوونی ساڵیك بەسەر سەپاندنی سزاكاندا بەسەر حكومەتی ئێراندا ئاماری ئەو زیانانەی بڵاوكردەوە كە بەر ئابوری ئێران كەوتوە.
رۆژنامەی "فریق التواصل" ی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە تویتێكیدا لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر ڤیدیۆیەكی بڵاوكردوەتەوە تیایدا ئەنجامی سزاكانی واشنتۆن ی بۆ سەر تاران بڵاوكردوەتەوە كە زیانەكان بەم شێوەی لای خوارەوەن.
1-بەهۆی سزاكانەوە ئێران زیانی زیاتر لە 10 ملیار دۆلار داهاتی لێكەوتوە كە بێبەشكراوە لەو داهاتانە 
2- زیاتر لە 100 كۆمپانیا كاری بازرگانیان لەگەڵ ئێران راگرتوە
3- رێگە بە ئێران نەدراوە رۆژانە زیاتر لە یەك ملیۆن و 500هەزار بەرمیل نەوت بفرۆشێت.
4- زیاتر لە 20 هاوردەكاری نەوت كۆتاییان بە گرێبەستی هێنانی نەوت لە ئێران هێناوە وكارەكانیان راگرتوە.
5- سزا خراوەتە سەر زیاتر لە 70 دامەزراوەی دارایی ئێران كە سەر بە رژێمی ئێرانن
6- 26 جۆر سزا سەپێندراوەتە سەر 970 قەوارەی سەر بە ئێران.
رۆژنامەكە ئاماژەی بۆ راگەیاندراوێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا كردوە كە لە زاری مایك بۆمبیۆ ەوە بڵاویكردوەتەوە ئەمریكا پابەندە بە بێبەشكردنی ئێران لەهەموو ئەو رێگەیانەی كە دەبنە هۆی بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی 
بۆمبیۆ باسی لەوەشكردوە واشنتۆن توندترین سزای سەپاندوەتە سەر حكومەتی ئێران وناوی زیاتر لە 1000كەسایەتی ئێرانی لە لیستی سزاكاندا بڵاوكردوەتەوە
لای خۆشیەوە بریان هۆك نێردەی تایبەتی حكومەتی ئەمریكا بۆ كاروباری ئێران بڵاویكردوەتەوە : رێژەی هەناردەكردنی نەوتی ئێران بە شێوەیەكی چاوەروان نەكراو بۆ نزمترین ئاست كەم كردوەتەوە و ئەو وڵاتانەشمان ئاگاداركردەوە كە پێشتر لە كرینی نەوتی خاو مۆڵەت درابوون كە كرینی نەوت لە ئێران رابگرن و بەو شێوەیە فرۆشتنی نەوتی خاوی ئێران مان گەیاندوەتە سفر.