هاتوچۆی سلێمانی، هۆكاری گۆڕینی فلتەری هەوای ئۆتۆمبێل ئاشكرا دەكات
چاودێر
ئەمڕۆ یەكشەممە 12/5/2019، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) لە پۆستێكدا ئاماژەی بەوە داوە، كە پسپۆڕانی ئەڵمانی بۆ چاودێریی شۆفێری باسیان لەوە كردووە لەكاتی گۆڕینی ڕۆنی بزوێنەری ئۆتۆمبێل، دەبێت فلتەری ھەواش بگۆڕدرێت.
ھاتوچۆی سلێمانی ئەوەشی خستووەتە ڕوو، كە ئەگەر فلتەری ھەوای ئۆتۆمبێل كۆن ببێت، ڕێژەیەكی زۆری تۆز و خۆڵ دەچێتە نێو بزوێنەر، لەوانەیە ببێتە ھۆی تێكچوونی بزوێنەر، ھەروەھا دەبێتە ھۆی زیادبوونی ماددە زیانبەخشەكانی نێو ئۆتۆمبێل.