لێدوانێكی سەرسوڕهێنەری سەرۆكی بەرشەلۆنە دەربارەی میسی

وەرزش 04/05/2019

چاودێر: نوێترین لێدوانی خۆسێ بارتۆمیۆی سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە دەبێتە جێگەی سەرنجی میدیاكان، كاتێك وەسفی میسی دەكات و دەڵێت "ئەو دەتوانێت تاكو تەمەنی 45 ساڵیی لە یاریكردن بەردەوام بێت". ئەمە لەكاتێكدایە زۆرترین تەمەنی یاریزانێكی پیشەگەر كە بتوانێت لەناو یاریگادا رۆڵی هەبێت 40 ساڵییە.
بارتۆمیۆ بە رۆژنامەنوسانی وت "میسی باشترین یاریزانی جیهانە و توانای ئەوەی هەیە تاكو تەمەنی 45 ساڵی یاری بكات، ئەو دوای وازهێنانیشی لە یاریكردن هەر لە بەرشەلۆنە دەمێنێتەوە".
لیۆنێل میسی خاوەنی پێنج تۆپی ئاڵتونی لە ئێستادا تەمەنی 31 ساڵە و بەپێی لێدوانەكەی بارتۆمیۆ دەتوانێت تاكو ساڵی 2033 لە یاریكردن بەردەوام بێت.