فەیسبوك هەڵمەتێكی نوێ دژ بە ڕەگەزپەرستی دەستپێدەكات

سۆشیال میدیا 04/05/2019

 
چاودێر-ئاژانسەكان
كۆمپانیای فەیسبوك هەڵمەتێكی نوێی دەسـتپـێكردووە بۆ سڕینەوەی فەیسبوكی ئەو كەسانەی بیروباوەڕی توندڕەو و ڕەگەزپەرستی لەسەر فەیسبوكەكانیان بڵاودەكەنەوە.
لەڕاگەیاندنێكدا فەیسبوك نووسیویەتی هەمیشە و بەبێ جیاوازی ئەو كەس و ڕێكخراوانەمان بلۆككردووە كە بانگەشە بۆ بیروبۆچوونی توندڕەو و ڕق و كینە دەكەن. فەیسبوك كە خاوەنی ئنستگرامیشە، دەڵێت ئەو كەس و ڕێكخراوانە لە ئنستگرامیشدا بلۆك دەكرێن.
كۆمپانیاكە لە ڕۆژی پـێنجشەممەوە فەیسبوك و ئنستگرامی كۆمەڵێك كەسایەتی بلۆك كرد، لەوانە پـۆڵ نێڵێن، سیاسەتمەداری كۆماری لە ویلایەتی ویسكەنسن و لۆرا لومەر، چالاكوان و ڕۆژنامەوانی سەر بە پارتی كۆماری لە نیویۆرك و میلۆ یانۆپـۆڵس، كەسایەتی بەریتانی كە ئەم سیانە پـێـیان‌وایە خەڵكی سپی پـێست لە سەروو خەڵكی دیكەوەن. هەروەها لویس فەرەخانی تەمەن 85 ساڵیش بلۆكراوە، ئەوەی لە ئەمەریكا سەرۆكایەتی كۆمەڵەی " Nation of Islam" دەكات و وتاری دژی سامیەت بڵاودەكاتەوە.
كریستینا لۆپـێز، جێگری بەڕێوەبەری بەشی توندڕەوی لە كۆمەڵە میدیای "Matters for America" لەم بارەیەوە بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێسی گوت ئەم ڕاگەیاندنەی فەیسبوك هەنگاوێكی بە ئاڕاستەیەكی دوروستدا، دەڵێت بلۆكردنی پـۆڵ نێڵێن و لۆرا لومەر و میلۆ بانۆپـۆڵس هەتا ڕادەیەك یارمەتیدەر دەبێت لە دانانی سنوورێك بۆ بڵاوبوونەوەی بیروباوەڕی ڕاستڕەوی توندڕەو.