به‌وێنه .. هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌رلێكردنه‌وه‌ی لێده‌كه‌ن
وەرزش 03/05/2019
چاو‌دێر: هۆڵكی ئێرانی له‌لایه‌ن هۆڵكی به‌ڕازیلیه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌رلێكردنه‌وه‌ی لێده‌كرێت.
رۆماریۆ دۆسانتۆس ئه‌لڤیس پیاوه هۆڵكه به‌هێزه‌كه‌ی به‌ڕازیل، كه وابڕیاره ئه‌مساڵ روبه‌ڕووی سه‌جادی غه‌ریبی هۆڵكی ئێرانی ببێته‌وه هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ده‌نێرێت.
دۆسانتۆس، له‌ئه‌ژماری خۆی نوسیویه‌تی:" له‌و روبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌مدا سه‌ری هۆڵكی ئێرانی لێده‌كه‌مه‌وه".
ئه‌و وته‌یه‌ی دۆسانتۆس دوای ئه‌وه دێت، كه غه‌ریبی داوای روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ قبوڵكردبوو.