چوار ژن و پیاو خۆیان كوشت
ژن 03/05/2019
له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان چوار ژن و پیاو له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا خۆیان كوشتووه.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌راپۆرتێكیدا، ئاشكرایكردوه:" رۆژی چوارشه‌ممه 1ی ئایاری 2019، كچێكی گه‌نج به ناوی زوهره كۆنه‌پۆشی، به‌نزینی به سه‌ر خۆیدا كردووه و ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌رداوه و به هۆی زۆری رێژه‌ی سووتانه‌كه‌ی گیانی له ده‌ستداوه.
هه‌رله‌و راپۆرته‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه: هه‌مان رۆژ، گه‌نجێكی خه‌ڵكی سه‌لاسی باوه‌جانی به ناوی عوسمان رۆسته‌می، ته‌مه‌ن 24 به هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، خۆی هه‌ڵواسیوه و كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
هه‌روه‌ها رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو، گه‌نجێكی خه‌ڵكی ئاوایی ماسوه‌ی نه‌غه‌ده به ناوی یه‌عقوب مامه‌ندی نه‌ژاد، له رێگه‌ی خۆهه‌ڵواسینه‌وه كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه، مامه‌ند نژاد ته‌نها چه‌ند رۆژ دوای ته‌واو كردنی سه‌بازی خۆی كوشتووه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی هه‌نگاو، ژنێكی ته‌مه‌ن 30 ساڵان خه‌ڵكی ئاوایی سه‌ید خه‌لیلی قه‌سری شیرین له پارێزگای كرماشان به ناوی په‌ریوه‌ش قه‌نبه‌ری، به هۆی كێشه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌رێگای خواردنی ژاره‌وه خۆی كوشتووه.