شه‌ڕێكی گه‌وره رووده‌دات، جیهان چاوه‌ڕوانیه‌تی
چاو‌دێر: سه‌جادی غه‌ریبی كه‌هۆڵكی ئێران ناسراوه، ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌وه‌ی روبه‌ڕووی رۆماریۆ دۆسانتۆس ئه‌لڤسی هۆڵكی به‌رازیلی ببێته‌وه.
غه‌ریبی، له‌ئینستاگرامی خۆی، ئاشكرایكردوه:" ئاماده‌یه ئه‌و داواكاریه‌ش په‌سه‌ند ده‌كات،كه هاووڵاتیه‌كی به‌ڕازیلی داوایكردبوو، كه له‌گه‌ڵ دۆسانتۆسی هۆڵكی به‌رازیلی روبه‌ڕووی یه‌ك ببنه‌وه".
غه‌ریبی ئه‌وه‌شی وتووه:" هێشتا كاته‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه،به‌ڵام ئاماده‌كاری بۆ ده‌كرێت، گرنگ ئه‌وه‌یه پێش كۆتایی هاتنی ساڵی میلادی یاریه‌كی به‌هێز ده‌بینن".
رۆماریۆ دۆسانتۆس ئه‌لڤیسی هۆڵكی به‌ڕازیلی هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌رلێكردنه‌وه‌ی غه‌ریبی داوه.