به‌وێنه‌ .. فڕۆكه‌ تایبه‌ته‌كانی سه‌دام له‌كوێن ؟

جیهان 25/04/2019


چاودێر: له‌سه‌روبه‌ندی پێش هێرشی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ساڵی 2003 بۆ عیراق و له‌ناوبردنی رژێمی به‌عس، سه‌دام حسێن سه‌رۆكی دیكتاتۆری عیراق دوو فڕۆكه‌ی تایبه‌تی خۆی ره‌وانه‌ی تونس ده‌كات.

به‌پێی زانیاریه‌كان، ئه‌و دوو فڕۆكه‌ی سه‌دام حسێن پێش 2003 له‌سه‌ر فه‌رمانی خۆی ره‌وانه‌ی وڵاتی تونس كراون و له‌فڕۆكه‌ خانه‌ی قرتاج له‌و وڵاته‌ جێگركراون.

هه‌روه‌ها كاتێك رژێمه‌كه‌ی سه‌دام به‌ته‌واوی له‌ناوچوو، ئه‌مریكا داوایكردوه‌ له‌ تونس كه‌ ئه‌و دوو فڕۆكه‌یه‌ بپارێزێت و له‌ئێستادا هه‌رله‌و وڵاته‌دا ماوه‌ته‌وه‌و حكومه‌تی عیراق نه‌یتوانیوه‌ داوایان بكاته‌وه‌.