لە سندوقی دراوی عەرەبیدا پۆستێكی باڵا درایە عیراق

عێراق 25/04/2019




بابان – ئاژانسەكان:

ئەمڕۆ پێنجشەممە سندوقی دراوی عەرەبی، (عەلی عەلاق) پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراقی بە جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی سندوقەكە هەڵبژارد بۆ ئەم خولە و خولی دواتریش عێراق بەفەرمی سەرۆكی ئەنجومەنی سندوقی دراوی عەرەبی وەردەگرێت.
سندوقی دراوی عەرەبی ساڵی (1976) پێكهاتوە و (22) ئەندامی هەیە لە وڵاتانی عەرەبی لەسەرو هەمویانەوە ئیمارات و سعودیە دێن. هەر لە كۆبونەوەی ئەمڕۆیدا گفتوگۆ كراوە لەبارەی پاڵپشتی پرۆژەی بچوك و مامناوەند و داواكارییەكانی گەشەپێدانی سیتمی بیمەی كۆمەڵایەتی و سود وەرگرتن لە تەكنەلۆژیای نوێ بۆ باشكردنی سیتمی خزمەتگوزاری باج و دەرامەت.