وەزیری نەوتی عیراق: تائێستا هەرێم پابەندی بوجەی 2019 نەبووەو نەوتەكەشی رادەست نەكردووە

عێراق 25/04/2019



بابان – ئاژانسەكان:

وەزیری نەوتی عیراق لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند كە حكومەتی هەرێمی كوردستان تائێستا پابەند نەبووە بە ڕادەستكردنی ئەو 250 هەزار بەرمیل نەوتەی رۆژانە بەرهەمی دەهێنێت بە كۆمپانیای (سۆمۆ) كە لە بودجەی 2019دا پەسەندكراوە، تا كۆمپانیاكە نەوتەكە بفرۆشێت و داهاتەكەی بخاتە سەر بودجەی گشتی.
سامر غەزبان دەشڵێت:  پەیوەندیمان لەگەڵ هەرێم بەردەوام دەبێت بۆ گفتوگۆ و ڕێوشوێنی گونجاویش دەگیرێتەبەر، ئەو بڕگانەش جێبەجێ‌ دەكرێن كە لە بودجەدا پەسەندكراون.
 هاوكات وەزیری نەوت ئەوەش بیر دەخاتەوە كە هیچ شتێك لەدەرەوەی یاسا نابێت كە گفتوگۆو دانوستانی لەسەری بكرێت .


سەرچاوە: سایتی (صوت العراق)