ئەو كەسانەی نیازی هاوردەكردنی تلیاكیان بۆ هەرێم هەبوو دەستگیركران

کوردستان 25/04/2019


چاودێر
هێزەكانی ئاسایشی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین لەسنوری قەزای پشدەر،  لەدوو چالاكی جیاوازدا، سێ كەسیان  دەستگیركرد، كە بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەریان پێ بووە .
محەمەد فازڵ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین، رایگەیاند: لەئەنجامی هەوڵ و گەڕانە بەردەوامەكانیان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی دیاردەی بازرگانی و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر، هێزەكانی سەر بەرێوبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین لەیاریدەدەرێتی ئاسایشی قەڵادزێ‌ بە هاوبەشی بنكەی ئاسایشی هێرۆ توانیان ( دوو ) تۆمەتبار دەستگیر بكەن.
وتیشی " ئەو دوو تۆمەتبارە، بڕی پێنج كیلۆگرام ماددەی هۆشبەریان پێ بووە، لەجۆری ( كریستاڵ ) كە ویستویانە لەوڵاتی ئێرانەوە بیهێنن بۆ هەرێمی كوردستان".
ئاماژەی بەوەشكرد: لەچالاكیەكی دیكەدا هێزەكانی بەشی ماددە هۆشبەرەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین و بە هاوكاری یاریدەدەرێتی ئاسایشی قەڵادزێ،‌ كەسێكیان دەستگیركرد بڕی (300) گرام ماددەی هۆشبەری لەجۆرەكانی ( هیرۆین و كریستاڵ )ی پێ بووە، لەئێستادا بەپێی ماددەی (14)ی هۆشبەر لەیاسای سزادانی عێراقی، پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە و لێكۆڵینەوە بەردەوامە.