بومەلەرزە لەم ناوچەیەی هەرێمی دا

کوردستان 25/04/2019


چاودێر
دەستەی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراق رایگەیاند، بومەلەرزەیەك لەدەوروبەری قەزای كەلار لەباشوری سلێمانی داوە، بەڵام هیچ زیانێكی نەبووە.
لەوبارەیەوە، دەستەی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی عیراق لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردوەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە بومەلەرزەیەك لەقەزای كەلاری سەر بە پارێزگای سلێمانی داوە، كە گوڕەكەی 3.4 پلە بووە بەپێوەری رێختەر و هاووڵاتیانی كەلار و دەوروبەری هەستیان پێكردوە.
كەشناسی ئاشكرایشكردووە، بومەلەرزەكە سوك بووە و هیچ زیانێكی گیانی و مادی بەدواوەوە نەبووە.
هاوكات  كەشوهەوای گەرمیانیش بڵاویكردوەتەوە، بومەلەرزەكە 26 كیلۆمەتر لەسەنتەری شاری كەلار دوور بووە و هاوڵاتیانیش هەستیان پێكردوە .