غه‌مگین بۆڵی: فێستیڤاڵی گه‌لاوێژ گه‌وره‌ترین ڕووداوی كولتووری و فه‌رهه‌نگییه
ڕەخنەی
چاو‌دێر
غەمگین
بۆڵی، شاعیر و نووسەر، توانی لە بیستودووهەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ خەڵاتی یەکەمی
شیعر وەربگرێت، ئەو بە شیعری "تەرمێک لەسەر زمان دەنێژم" توانی ببێتە
براوەی یەکەمی شیعر بە هاوبەشی لەگەڵ شیعرێکی دیکەدا.
بیستودووهەمین فێستیڤاڵی
گەلاوێژ لە ڕۆژانی ١٨ تا ٢٠ی ئەم مانگە لە هۆڵی تەوار لەژێر درووشمی "ڕەخنەی
ئازاد دەستەبەری کرانەوەیە" بەڕێوە چوو و تەوەری سەرەکیی ئەمساڵیش
"بیرەوەری (ئۆتۆبایۆگرافیا) لە نێوان ئەدەب و مێژوودا" بوو و لە لایەن
میوانان و نووسەرانەوە زیاتر لە دە بابەتی لە بارەوە پێشکەش کران.
وەک ساڵانی ڕابردووش، هەر سێ
بواری شیعر، چیرۆک و لێکۆڵینەوە لە فێستیڤاڵدا کێبرکێیان لە نێواندا کرا، ڕەخنەی
چاو‌دێر یەکەمی هەر سێ بوارەکە دەدوێنێت.
ڕەخنەی
چاو‌دێر: بۆچوونت سه‌باره‌ت به فێستیڤاڵی ئه‌مساڵ و بڕیاری به‌شداریكردنی خۆت تیایدا؟
غەمگین
بۆڵی: ئه‌وه‌ی بۆ من جێی سه‌رنج بوو، ته‌وه‌ره‌كان بوون سه‌باره‌ت به ئۆتۆبایۆگرافی
و ڕۆمانی ژیاننامه‌یی، كه چه‌ندان گوتاری به پێزی له‌باره‌وه گفتۆگۆ كرا، ئه‌وه
وێڕای به‌ریه‌ككه‌وتنی فه‌رهه‌نگی ئه‌ده‌بی كوردی و عه‌ره‌بی و فارسی كه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی
به گه‌شه‌ی كولتووری و فیكری كۆتایی دێت. فێستیڤاڵی ئه‌مساڵ كه به درووشمی (ڕه‌خنه‌ی
ئازاد ده‌سته‌به‌ری كرانه‌وه‌یه) ئه‌وه درووشمێكی جوانه، چونكه به‌بێ كرانه‌وه‌ی
لۆژیكی ڕه‌خنه‌گرتن ناتوانین له هیچ كایه و ڕه‌هه‌ندێكدا به‌ره‌وپێش بچین، یان
به ڕووی جیهانگیریدا بكرێینه‌وه. بۆیه ئه‌م لۆژیكی ڕه‌خنه‌گرتنه هه‌میشه وه‌ك
هه‌بوونێكی گرنگ خۆی له ناوئاخنی فێستیڤاڵدا مانیفێست كردووەته‌وه. سانسۆر بۆ هیچ
ئایدیایه‌ك نییه و سه‌كۆی گه‌لاوێژ دڵفراوان بووه. بۆیه هه‌ر ئه‌وه‌یشه وای
كردووه كه فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی گه‌لاوێژ ببێته گه‌وره‌ترین ڕووداوی كولتووری
و فه‌رهه‌نگی له كوردستاندا، بۆیه پێم وایه له بیست‌ودوو ساڵی ڕابردوودا فێستیڤاڵی
گه‌لاوێژ جه‌ژنی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌دیبانی كورد بووه. بۆ به‌شی دووه‌می پرسیاره‌كه‌یشت،
بۆ بڕیاری به‌شداریكردنم، ڕاستی له دوای كتێبی شیعریم (برینه‌كان گۆرانیمان پێ ده‌ڵێن)
هیچ ده‌قێكی شیعریم بڵاو نه‌كردبووەوه، بۆیه حه‌زم كرد له‌و پڕۆژه شیعرییه‌ی كه
له دوای ئه‌و كتێبه ئیشم له سه‌ریان كردووه، شیعرێك له‌و ئه‌زموونه بنێرم، هه‌م
ئه‌وه‌ی كه كاتێك بێته‌وه و بڵاو بكرێته‌وه و بخوێنرێته‌وه، هه‌میش ئه‌و ئه‌زموونه
تاقی بكه‌مه‌وه. ئه‌وه هیچ گومانی تێدا نییه كه هه‌بوونی هه‌ر فێستیڤاڵێكی له‌م
چه‌شنه، كه‌ناڵێكی گه‌یاندنی باشه له نێوان ده‌قی نووسراو و خوێنه‌ردا، چونكه
دواجار پڕۆسه‌ی ده‌ق به‌بێ هه‌بوونی خوێنه‌ر په‌ككه‌وته‌یه.
ڕەخنەی
چاو‌دێر: پێشبینیت ده‌كرد یه‌كه‌م بیت؟
غەمگین
بۆڵی: پێشبینی ئه‌وه‌م ده‌كرد خه‌ڵات به‌رم، به مه‌رجێك لێژنه‌یه‌ك بێت ئاگاداری
ئه‌زموونی شیعریی نه‌وه‌ی نوێ و ته‌كنیكی ئێستای نووسین بێت. بۆیه‌ش به متمانه‌وه
شیعره‌كه‌م نارد، چونكه به ئاگامه‌ندانه‌وه دێڕ به دێڕ له‌گه‌ڵی ژیام، له‌ناو
زمان و فه‌زای ده‌قه‌كه‌دا بیرم كرده‌وه، هه‌وڵم دا زۆرترین مانا له كه‌مترین ڕووبه‌ری
په‌یڤدا چڕ بكه‌مه‌وه. په‌نجه‌ره‌ی دیكه‌م به ڕووی پارادۆكسه‌كانی (له‌وچوو – لێچوو)
كرده‌وه. هه‌ر وه‌ك ئاماژه‌م بۆی كرد، هه‌موو ئه‌و پڕۆسه‌یه، به پڕۆژه كراوه
و ئاگامه‌ندانه ئیشم له سه‌ریان كردووه. بۆیه ئه‌گه‌ر شیعره‌كه‌م براوه‌ی خه‌ڵات
بێت یان نا، ئه‌وا له لای خۆم هه‌ر یه‌كێك بوو له شیعره تایبه‌ته‌كان، له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی ده‌مزانی چیم كردووه و ئاستی شیعرییه‌تی ئه‌و شیعره چه‌نده.
ڕەخنەی
چاو‌دێر: ئه‌م خه‌ڵاته ده‌بێته هانده‌رت بۆ زیاتر كاركردن و به‌رده‌وامی؟
غەمگین
بۆڵی: ئه‌گه‌ر ڕاستگۆ بین له‌گه‌ڵ خودی خۆمان و خوێنه‌رمان بێگومان ده‌بێته هانده‌ر،
چونكه هه‌بوونی هه‌ر ڕووداوێك به ته‌كانێكی دیكه ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه و به‌رده‌وامیی
به‌م زیندوویه‌تییه ده‌داته‌وه. واته پڕۆسه‌ی نووسین ئه‌وه‌نده‌ی
سه‌ركێشییه‌كی له‌زه‌تبه‌خشه، ئه‌وه‌نده وه‌ستان و حه‌په‌سان نییه له به‌رانبه‌ر
خه‌ڵات و ئیستاتیكای ده‌قدا. ناكرێت له به‌رانبه‌ریدا وه‌ك كۆیله ده‌سته‌وئه‌ژنۆ
بین، یان وه‌ك بتێكی پیرۆز نه‌توانین ده‌ستی بۆ به‌رین و تێیپه‌ڕێنین. ده‌بێت له‌ناو
ئه‌و زمانه‌دا گه‌شه بكه‌ین و بیر بكه‌ینه‌وه. هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی (ئه‌لبێرت كامۆ)
له یاداشته‌كانیدا ئاماژه به‌م هه‌قیقه‌ته ده‌دات، كه له ڕێگه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌وه
زمانم گه‌شه‌ی كرد و توانیم هه‌ر له ڕێگه‌ی زمانه‌وه كرده‌ی تێپه‌ڕین درووست بكه‌م.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یشدا ئه‌گه‌ر ده‌قه شیعرییه‌كه‌م خه‌ڵاتیشی نه‌بردبایه، ئه‌وا
ئاستی شیعره‌كه هه‌ر ئه‌وه ده‌بوو كه هه‌یه و منیش هه‌ر ئه‌و (غه‌مگین)ه ده‌بووم
و به‌رده‌وامیشم به پڕۆژه شیعرییه‌كانم ده‌دا، به‌ڵام ڕووداوێكی له‌م شێوه‌یه هیچ
گومان هه‌ڵناگرێت كه ده‌بێته هانده‌ر و فاكته‌رێكی به‌هێز. به‌هێز له‌پێناو ته‌نیا
نووسین نا، به‌ڵكوو به‌هێز له‌پێناو به‌ئاگامه‌ندبوون و به‌رپرسیارانه‌تر.
ڕەخنەی
چاو‌دێر: پێشنیارت چییه بۆ خوله‌كانی داهاتووی فێستیڤاڵ؟
غەمگین
بۆڵی: وێڕای ئه‌وه‌ی پێشنیاری به‌رده‌وامی و فراوانبوونم هه‌یه، به هیوام ئه‌و
كه‌سانه‌ی كه له لیژنه‌ی
هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌قی نێردراو داده‌نرێن، ئه‌و نووسه‌رانه بن كه ئاگایان له ئه‌زموونی
نه‌وه‌ی نوێ هه‌یه. چونكه هه‌م فه‌زای نووسین گۆڕانكاریی به‌سه‌ر داهاتووه، هه‌میش
نووسه‌رانی ئێستا به ته‌كنیكی تازه ده‌نووسن. بۆیه ئه‌وه‌ی ده‌ركی پێ ده‌كه‌م و
له ساڵی ڕابردوودا بینیومه ئه‌و به‌ریه‌ككه‌وتنه بووه له نێوان ئه‌زموونی نه‌وه‌ی
ئێستا و نه‌وه‌ی پێشوو. بۆیه مه‌رج نییه لیژنه كه‌سانی به ته‌مه‌ن بن، ده‌كرێت
گه‌نجێكی به‌توانا و هۆشیار و جێی متمانه بكرێته لیژنه. نموونه‌ی ئه‌مساڵی میوانانی
ناو فێستیڤاڵ، كه گه‌نج بوون هه‌م گه‌رموگوڕی زیاتری دا به فێستیڤاڵ و هه‌میش بۆ
ئه‌زموونی ئه‌و گه‌نجانه فاكته‌رێكی گرنگه. من بینیومه له ساڵی ڕابردوودا
نووسه‌ر هه‌بووه له زۆربه‌ی ساڵه‌كان ده‌عوه‌ت كراوه، كه‌چی ساڵێك ده‌عوه‌ت نه‌كراوه
گله‌یی كردووه. بۆیه ئه‌مساڵ له جیاتی نووسه‌ره به ته‌مه‌نه‌كان، نووسه‌ره
گه‌نجه‌كانیان ده‌عوه‌ت كرد، بۆ من جێی سه‌رنج و ده‌ستخۆشی بوو. جوان بوو به‌لامه‌وه.
دوا تێبینم ئه‌وەیە كه شه‌وانی فێستیڤاڵ به به‌رنامه و دایه‌لۆگ به‌سه‌ر به‌رین
و سوود له‌و شه‌وانه‌یش وه‌رگرین، چونكه هه‌ندێك ده‌رفه‌ت و به‌ریه‌ككه‌وتن له نێوان
نووسه‌ران هه‌یه دووباره نابێته‌وه.