سعودیە 37 كەس لەسێدارە دەدات

جیهان 24/04/2019


تەلەفیزیۆنی فەرمی سعودیە ڕایگەیاند بەبیانوی یارمەتیدان وپاراستن وشاردنەوەی تیرۆرستان وپەلاماردانی بنكەی پۆلیس و كوشتنی كەسانی سەربازی دادگای ئەو وڵاتەبڕیاریدا بەلەسێدارەدانی 37 تاوانبار كە هەمویان هاوڵاتی بەڕەچەڵەك سعودین.
تەلەفیزۆنی فەرمی سعودیە ڕونیشیكردەوە كە ئەوكەسانەی لەسێدارەدران هەریەكەو لەشارێكی ئەو وڵاتە بون و لەیەك كاتتدا بڕیارەكە بەسەریاندا جێبەجێكراوە هەمویان پێكەوە لەسێدارەدراون.