پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ: باندەكەی شاسوار هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی گرتەی سێكسیمان لێدەكەن

کوردستان 24/04/2019


لەكۆنفراسێكی رۆژنامەوانیدا، دوو پەرلەمانتاری فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە كۆنفراسێكی رۆژنامەوانیدا، رایانگەیاند، كە باندەكەی شاسوار عەبدولواحید، دەیانەوێت گرتەی سێكسیی دروستكراوی ئەندامە پەرلەمانە ناڕازیەكانی نەوەی نوێ بڵاوبكەنەوە.
یەکێک لە ژنە پەرلەمانتارەکان بە ناوی شادی، رایگەیاند: كە هەڕەشە لە ئەندامە ژنە ناڕازیەكانی نەوەی نوێ دەكرێت و ئاگاداریان كردونەتەوە كە لەناو خانوەكانیان لە گوندی ئەڵمانی كامێرای تایبەتیان بۆ دانراوەو ژیان شەخسی و سێكسیان تۆمار كراوە.
وتیشی "لەدادگا سكاڵا لەسەر شاسوار عەبدولواحید و باندەكەی تۆمار دەكەم".