بڵاوبونه‌وه‌ى فرمێسكى به‌فر ى عه‌بدولقادر سه‌عيد
بڵاوبونه‌وه‌ى فرمێسكى به‌فر ى عه‌بدولقادر سه‌عيد
ئا:ره‌خنه‌ى چاودێڕ
فرمێسكى به‌فر دوا كتێبى شاعير و نووسه‌ر عبدولقادر سه‌عيده كه له چه‌ند مانگى ڕابردودا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ئه‌م ڕۆمانه وێناكردنى دڵڕه‌قى و خراپييه‌كانى مرۆڤه له‌گه‌ڵ يه‌كدا له ڕێگه‌ى كاركردن له‌سه‌ر تاوانى جينۆسايد كردنى هه‌ڵه‌بجه‌و گێرانه‌وه‌ى وردى ئه‌ده‌بيانه‌ى ئه‌و ونبوون و لێكترازانه‌ى نێو خێزانه‌كان به‌هۆيى ئه‌و كاره‌ساته‌وه.
خه‌بات عه‌بدوڵا ده‌رباره‌ى ئه‌م ڕؤمانه ده‌نووسێت:
عه‌بدولقادر سه‌عيد له ڕۆمانى فرمێسكى به‌فردا، خه‌مى گه‌ڕان به شوێن دايك و حه‌زى ئاشنابوونه‌وه به‌و بوونه‌وه‌ره‌ى كه ئينسان له حزوريداده‌گه‌ڕێته‌وه بۆمناڵى.
له‌گه‌ڵ عه‌ليدا سه‌فه‌رمان پێده‌كات. به‌ڵام سه‌فه‌رى پاڵه‌وانه‌كه‌ى عه‌بدولقادر سه‌فه‌رى سه‌رهه‌ڵگرتن نيه، سه‌فه‌رى گه‌ڕانه‌وه و گه‌ڕانه به‌شوێن ئولفه‌تێكى ونبوودا. عه‌لى پاڵه‌وانێكى ئه‌فسانه‌يى نيه، ئه‌گه‌رچى چيرۆكى عه‌لى سه‌رگوزشته‌يه‌كى راتينه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌يه، رۆمانى فرمێسكى به‌فر هه‌روه‌كو چۆن خه‌مى نه‌وه‌يه‌كى بێ نه‌وامانبۆ ده‌گێڕێته‌وه، دواجار سه‌فه‌رێكيشه به‌ناو ئه‌و كۆسته‌ى كه پێى ده‌وترێت شانزه‌ى سێ.